موفتوئۆغڵو: مافە دەستوورییەکان بەکار ناهێنرێن

ئۆزگور موفتوئۆغڵو ئابووریناس ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕێگری لە چالاکییەکانی سەندیکاکان و دەستبەسەرکردنی بەرێوەبەرانی توسیاد ڕوویداوە، بەڵام ئەمە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئاکەپە نوێنەرایەتی سەرمایەداری دەکات.

کرێکارانی ناوچەی پیشەسازی ڕێکخراوی(osb) باش پیناری دیلوک ماوەیەک لەمەوبەر بۆ زیادکردنی حەقدەستەکانیان دەستیان بە هەوڵدان کرد. چالاکیی کرێکاران لە ماوەیەکی کورتدا پەرەی سەند. ئەو کرێکارانەی کە زیادبوونی سەدا ٣٠ی هەژارییان قبوڵ نەکرد، دەستیان بە مان گرتن کرد. لە بەرامبەردا پارێزگاری دیلوک خۆپیشاندانەکەی قەدەغە کرد. محەمەد تورکمان، بەرپرسی سەندیکای یەکگرتووی کرێکاران بانگەوازی بەرەنگار بوونەوەی کرد. بەهۆی بانگەوازیەکەیەوە دووجار دەستبەسەر و دواتر زیندانی کرا. پارێزگار وردەکاری زیاتری ڕاگەیاندبوو کە مافی یاسایی کرێکاران لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لێرەوە بۆ هەموو وڵاتدا تەشەنە دەکات. لە کاتێکدا کە ئەمە دەگوزەرا، دەستەی گشتیی توسیاد کە گەورەترین ئەنجوومەنی بازرگانانی تورکیەیە، ڕەخنەی لە ڕاگرتنی یاساکە گرت. دواتر نوێنەرانی دەسەڵات هەڕەشەیان لێکردن و دوو بەڕێوەبەری توسیاد دەستگیرکران. بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆرهان توران، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری توسیاد، محەمەد عومەر عارف ئاراس و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری باڵای توسیاد لە وڵات هەڵاتن.

ناوی ئەم کردەوانە بێ یاساییە

ئابوریناس ئۆزگور موفتو ئۆغڵو سەبارەت بە گوشارەکانی سەر سیاسەتی دیموکراتیک و گوشارەکانی لەسەر سەرمایە و کرێکاران بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ ئاشتی کۆمەڵایەتی یان یاسا سەرەتا لە کارگەکاندا لەناو دەچێت و وتی: فراوانبوونی چالاکییە کرێکارییەکان دۆخێکە کە بە دەگمەن دەبینرێت. بەڵام توانای کڕین دابەزیوە و هەژاری زۆر زیادی کردووە. کرێکاران تا ئێستا لە بەڕێکخستن بوون دووریان دەکرد، بەڵام ئێستا دیارە کە پێویستیان بە ڕێکخستن هەیە. ئەم دۆخە پێی دەوترێت بێ یاسایی. مافە بنەڕەتیە دەستوورییەکان هەن، بەڵام کاریان پێناکرێن."

ئەگەر لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا دیموکراسی نەبێت کارەساتە

موفتوئوغڵو ئاماژەی بەوەشدا کە لە وڵاتێک یان کۆمەڵگەیەکدا ماف و دیموکراسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە دەست پێدەکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەگەر دیموکراسی لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا نەبێت، واتە ئەگەر کرێکاران مافی ئەوەیان نەبێت بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە کارەکەیان دەرببڕن، تەنانەت سەرەتاییترین مەرجە مرۆییەکانیش جێبەجێ ناکرێن، هەمیشە ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی کار دەبنەوە و لە شوێنی کارەکانیان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، لێرەدا دیموکراسی بوونی نییە. بۆیە لێرەدا نە یاسا هەیە و نە ئاشتی بوونی هەیە."