پارێزەران بەهۆی قەدەغەی سەر ڕێبەر ئۆجالان سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بەهۆی قەدەغەی چاوپێکەوتنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەر گەلی کورد لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکەی، سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک کرد.

پارێزەران دۆسیەکیان لەبارەی سزای دیسیپلینی نایاسایی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد.

لە دۆسیەکەدا ئاماژە بە "incommunicado" کراوە کە بە واتای دۆخی دابڕان بە تەواوەتی دێت. پارێزەران رایانگەیاند کە وەرنەگرتنی زانیاری لە عەبدوڵلا ئۆجالان دۆخێکی ئەشکەنجەیە و داوای لە دەستووری بنەڕەتی کرد کە بەهۆی بێرێزی بە مافی ژیان، چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران، پێشێلکردنی دادپەروەری و بەرگری و پێشێلکردنی مافی سەردان، دەست بە جووڵە بکات.

ف.ق