پۆلیس هێرش کردە سەر چالاکی بۆغازیچی: ٣٠ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر خوێندکاران کە بەهۆی دامەزرانی مەلیح بولو وەک قەیوم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ٣٠ کەس دەستگیرکران.

خوێندکاران هەوڵیاندا لە دەرگای باشووری زانکۆکە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیسی هێرشی کردە سەریان.

خوێندکاران بە دروشمی'فشارەکان پێمان ناوێرن' وڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە. پۆلیس ٣٠ خوێنداکاری دەستگیرکرد.

هەروەها پۆلیس رێگای لە خوێندکاران گرت کە لە ناو زانکۆ خۆپیشاندان بکەن و پاسەوانان و پۆلیس پێکەوە دەستیان بە گرتنی خوێندکاران کرد.

ف.ق