پۆلیسی تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ٩ ژنی لە ئیزمیر دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دا ٩ ژنی لە ئیزمیر دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە لە ئیزمیر هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا کەلوپەلی ناو ماڵی هاووڵاتییەکانیان تێکوپێکدا و دەستیان بەسەر ئامێرە دیجیتاڵییەکان و مۆبایل و کۆمپیوتەری ماڵەکاندا گرت.

لەو هەڵکوتانەدا بە گشتی ٩ ژن دەستگیرکراون، کە تاوەکو ئێستا ناوی ئەم کەسانە روون بووەتەوە، زەرگا ئۆزتورک، فادیمە کۆجا کایا، زوحەل چەلەبی، هەدیە تەکین و موعتەبەر ئاکگیول.

کەسە دەستگیرکراوەکان بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن و پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن" دەستگیرکراون و بەپێی زانیارییەکانیش، بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر هەموو پەیوەندی و چاوپێکەوتن و بینین و سەردانی پارێزەر بۆ لایان قەدەغە کراوە.

ژ.ت