پەنابەران بەرەو سنوری پۆلۆنیا دەچن
پەنابەران کە زۆربەیان خەڵکی باشوری کوردستان، بەرەو سنوری پۆلۆنیا دەچن.
پەنابەران کە زۆربەیان خەڵکی باشوری کوردستان، بەرەو سنوری پۆلۆنیا دەچن.
پەنابەران لە سنوری پۆلۆنیا نزیک بوونەتەوە و دەیانەوێت سنورەکە بە فەرمی بکرێتەوە و بە شێوەیەکی فەرمی لە پۆلۆنیا قبوڵ بکرێت. پەنابەران داوایان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد دەروازە سنوریەکانیان بە فەرمی بە رووی پەنابەراندا بکەنەوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەت لوتکە کە کار لەسەر پەنابەران دەکات، لە ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٧ هەزار هاوڵاتی عێراقی بۆ دەرەوە کۆچیان کردووە. لەو ماوەیەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی ١١ کەسیش نادیارە.
بەپێی ئامارەکە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە باشوری کوردستانەوە کۆچیان کردووە، خەڵکی قەڵادزێ، ڕانیەی سەر بە سلێمانی و ناوچەی سۆران و ناوچەکانی سەیدسادق، هەلەبجە، شێلادزێ و هەولێرن.
ف.ق