پێشبینیدەکرێت پارێزبەندی پەرلەمانتاری بە گەرگەریئۆغلۆ بدرێتەوە

عومەر فاروق گەرگوریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیرکرابوو و پارێزبەندیەکی لێسەندرایەوە، بەڵام پێشبینیدەکرێت پارێزبەندیەکەی بدرێتەوە.

رۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ پارێزبەندی فاروق عومەر گەرگەریئۆغلۆ پارلەمەنتاری هەدەپە لێسەندرایەوە.

پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە پەرلەمانی تورکی، بریار لەسەر گەڕاندنەوەی پارێزبەندی گەرگەریئۆغلۆ بدرێت.

گەرگەریئۆغلۆ ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ بە بیانوی پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن، دەستگیرکرا و دادگا سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند.

گەرگەریئۆغلۆ ٦ت تەمموز بە بڕیاری دادگای بنەڕەتی تورک دەستگیرکرا.

ف.ق