ڕێپێوانی درێژمەدوا لە ٢٩ی ئایاردا لە دۆرتموند دەستپێدەکات
بەشێ ئەڵمانیای ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکۆ – ژن پێشەنگایەتی ٦ وڵات دەکات و ٢٩ی ئایار لە دۆرتموند دەستپێدەکات و ١ی حوزەیران لە دۆسەڵدۆڵف کۆتایی دێت.
بەشێ ئەڵمانیای ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکۆ – ژن پێشەنگایەتی ٦ وڵات دەکات و ٢٩ی ئایار لە دۆرتموند دەستپێدەکات و ١ی حوزەیران لە دۆسەڵدۆڵف کۆتایی دێت.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان لە ٦ وڵات ڕێپێوان ئەنجام دەدەن. گەنجان ئامادەکاری ڕێپێوانەکە دەکەن.
شارەکانی ئیسین و دۆیسبورگیش ئامادەکاری بۆ ڕێپێوانەکە دەکەن.
ڕێکخستنی گەنجان رایگەیاند کە گەریلاکانی هەپەگە نزیکەی ٥٠ رۆژە لەدژی هێرشی داگیرکەری و کیمیایی و تانک و تۆپی دەوڵەتی تورک بە پشتگیری ناتۆ بەرخۆدان دەکات و بانگەوازی لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن.
ڕێکخستنەکانی گەنجان داوای پاراستنی کوردستان کرد و وتی، " کاتێک سەیری ئەم هێرش و داگیرکەریە دەکەین، دیارە کە گەنجان پێویستە چی بکەن. پێویستە گەلەکەمان بە پشتگیریکردن لە گەنجان هەموو کاتێک فیداکاریەکی گەورە و بە رۆحی ئاپۆیی لە بەرەی پێشەوە جێی خۆیان بگرن و بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن. گەریلا بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدان دەکات، هێز و مۆڕاڵ لە گەل وەردەگرێت. ئێمەش لەسەر ئەم بناغەیە چالاکی ڕێپێوانی درێژ مەودا دەکەین و خاوەنداری لە بەرخۆدانی داستانی گەریلا دەکەین و وڵامی شەڕی چوار پارچەی کوردستان دەدەینەوە و داوا دەکەین هەموو دۆستانیشمان بەشداری بکەن و کوردستان بپارێزن.
ف.ق
لەم لینکەی خوارەوەدا ناونیشان و کاتی ڕێپێوانەکان دیاریکراوە: -
https://anfkurdi.com/ewropa/mesa-direj-we-29-e-gulane-ji-dortmunde-dest-pe-bibe-156351