عێراق پێشوازی لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "پەیامەکە بۆ ئارامی هەرێمەکە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە."

لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا بە ڕووی بانگەوازییە مێژوویەکەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بانگەوازییەکە کرد و بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ هێنانەئارای سەقامگیری لە هەرێمەکەدا دانا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " پەیامەکە بۆ ئارامی هەرێمەکە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە." لە بەردەمییدا دەڵێت: "کاریگەری  بانگەوازییەکە لە عێراق و هەرێمەکەدا بۆ ئارامی هەنگاوێکی ئەرێنییە."

ئاماژەش بەوەکراوە: "پێویستە پرسەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، پشتگیری لە هەموو هەوڵدانێکی لەم شێوەیە دەکەین."