رۆڵەکانی دەسپێشخەری ئاگر ٣ کارگە و بارهەڵگرێکی فاشیستەکانیان سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، یەکەکانیان لە ئیستەنبول و بۆلو ٣ کارگە و بارهەڵگرێکی نەژادپەرستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، یەکەکانیان لە ئیستەنبول و بۆلو ٣ کارگە و بارهەڵگرێکی نەژادپەرستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک ڕایانگەیاند، یەکینەکانیان لە ٨ی تشرینی دووەم لە ناوچەی فروزکۆی لە ناوچەى ئاڤجیلاری سەربە ئیستەنبول کارگەیەکی بۆیاخ و کارگەییەکی رستن و چنینی ئاکەپەیی نەژادپەرستانی تورکی سەر بە ئاکەپە - مەهەپەیان سوتاندووە.
دەستپێشخەرییەکە راشیگەیاندووە، یەکەکانیان هەمان ڕۆژ لە باشاک شەهیری ئیستەنبول کارگەیەکی مێتاڵی (GDS)ی مەهەپەیان سوتاند و لە ٧ی مانگیشدا لە بۆلو بارهەڵگری کەسێکی فاشیست بە ناوی عەلی شەنبۆیاریان سوتاندووە.
ژ.ت