رووداوی نوێ له دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌دا
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه به‌م دواییه داواكاری گشتی كۆماریی دادگای باڵا بۆ دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په ره‌وانه‌ی كردبوون، له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری بنچینه‌ییه‌وه قهبوڵكران.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه به‌م دواییه داواكاری گشتی كۆماریی دادگای باڵا بۆ دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په ره‌وانه‌ی كردبوون، له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری بنچینه‌ییه‌وه قهبوڵكران.
له دۆسیه‌ی داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) دا په‌ره‌سه‌ندنی نوێ روویدا. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی په‌یوه‌ست كه داواكاری گشتیی كۆماری دادگای باڵا ره‌وانه‌ی كردبوو، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی دادگای ده‌ستوری بنچینه‌ییه‌وه لێكۆڵینهیان له‌باره‌وه كرا. یاداشتی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له سه‌مرا گوزه‌ل په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌دیش له ناویدا به‌ڵگه‌نامه په‌یوه‌سته‌كان قبوڵكران. دادگای ده‌ستوری بنچینه‌یی (ئه یه مه)، له راگه‌یه‌نراوی خۆیدا رایگه‌یاندووه، كه زانیاری له باره‌ی هه‌ندێك كه‌سی پارته‌كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماری دادگای باڵاوه ئاماده‌كراون پێویسته بۆ پارته‌كه ره‌وانه بكرێن و گه‌ر له‌و باره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌بێت له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا رایبگه‌یه‌نێت.
كاربه‌ده‌ستانی پارته‌كه باسیان له‌وه‌كرد، كه ئێستا هیچ شتێك به‌وان نه‌گه‌یشتووه و زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه خراونه‌ته به‌رده‌م دادگا نییه.
كاربه‌ده‌ستان رایانگه‌یاند، كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه نازانن كه له‌و به‌ڵگه په‌یوه‌ست كراوانه‌دا چی هه‌یه.
هـ . ب