سانجار: ئەگەر لەدژی شەڕ یەکبگرین، کۆتایی بە دەسەڵات دێت
هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێستای تورکیا ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەکات و بۆیان گرنگ نییە تورکیا تێک بچێت گرنگ ئەوەیە بەلایانەوە کورد خۆشی نەبینێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێستای تورکیا ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەکات و بۆیان گرنگ نییە تورکیا تێک بچێت گرنگ ئەوەیە بەلایانەوە کورد خۆشی نەبینێت.
میدحەت سنجار، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە کۆبونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: ئەو دەسەڵاتەی ئێستا هەیە دەسەڵاتی خۆی لەسەر سیاسەتی شەڕ بنیادناوە، نەفرەت و دوژمنایەتی هەموو بنەمای دەسەڵاتەکەیەتی، لە بنەمای سیاسەتیشیدا شەڕ دژی کورد هەیە.
جەختیکردەوە لەوەی کە: ئەم دەسەڵاتە ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیش لە سوریا گفتوگۆ دەکات، بۆ ئەوان گرنگ نییە تورکیا تێک بچیت گرنگ ئەوەیە بۆیان کورد خۆشی نەبینێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە وتیشی: ئێمە دەبێت هاوکاریەکی بەهێز لە دژی سیاسەتی شەڕ لە هەر شوێنێک بنیاد بنێین، لە سەرەتاشدا با کورد دانیشن و رێککەوتن بکەن و لە دژی شەڕ یەکێتی دروست بکەن، ئێمە ناچارین دیوارێکی ئیرادە بونیاد بنێین هەر کاتێک ئەمەشمان گۆڕی بە جوڵانەوەی ئاشتی دەتوانین کۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی شەڕ بهێنین تاکە ڕێگای گۆڕانیش ئاشتییە.
سنجارباسی لەوەشکرد: داوا لە مرۆڤە نییەت باشەکان دەکەین ئەگەر ئێوە لەبەرامبەر ئەم شەڕ و زمانی نەفرەتە هەستن، ئەو دەنگە گەورەتر دەبێت و نەفرەت و شەڕ ناتوانن لەبەرامبەری بوەستنەوە کۆمەڵگا و گەلی تورکیا دەیانەوێت لەسەر بنەمای دواڕۆژێکی وەک یەک بێنە لای یەکتری، هەدەپە مسۆگەرکردنی ئەم ڕێگەیە لە دژی پیلانی دوژمنایەتی و شەڕ پارێزەری ئاشتی و بڕیاردەری دیموکراسییە.
ف.ق