ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کاسلی ئەڵمانیا پیرۆز کرا

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری کاسلی ئەڵمانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک پیرۆز کرا.

لەسەر داوای بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ئەنجوومەنی گەل لە کاسل رێپێونێک رێکخرا.

پێش رێپێوانەکە لە وتەکاندا قەدەغەى ٢٧ ساڵەى سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا ئیدانە کرا و ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد، سڵاویان بۆ ٤٣هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە نارد.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد، ئاڵاکانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەپەگە بەرزکرابوونەوە. هەروەها پۆستەرەکنی کادێرانی پێشەنگی پەکەکە مەزڵوم دۆغان و زیلان (زەینەب کناجی) بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی پەکەکە" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "سارا، رۆژبین، رۆناهی – ژن، ژیان، ئازادی" و "گەنجان فیدایی ئاپۆن" وترانەوە.

لە دوای رێپێوانەکە میتینگێک رێکخرا و چالاکییەک بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت