سۆران عومەر: بۆردوومانەكان بەچاوساغیی هێزی ناوخۆی هەرێم دەكرێن

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت:"بۆردوومانەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەچاوساغی هێزی ناوخۆیی هەرێم دەكرێن".

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئاكاونتی تایبەتی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە؛ بۆردومانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە كەمپی ئاوارەكانی مەخمورو ناحیەی ئاغجەلەر و پێشتر لە چیای ئەزمڕ و گەڵاڵەو شارباژێر و ناوچەكانی دهۆك و بادینان بە بەهانەی پەكەكە ئەنجامدانی تیرۆری سیاسی و كۆمەڵكوژی مەدەنییە كە لەلایەن توركیاوە ئەنجام دەدرێت.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندوە؛ ئەو تیرۆرە بەچاوساغی هێزی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بێدەنگی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاماژەی ڕێكەوتنی نهێنی نێوانیانە بۆ ئەم بۆردومان و تیرۆرانە كە هاوڵاتی مەدەنی تێدا كراوەتە ئامانج و دودڵی و ترسێكی زۆری لەناوچەكەدا دروست كردوە، ناكرێت ئاسمان و سنورەكانی عێراق و هەرێم واڵا بێت بۆ وڵاتانی دراوسێ تاوانی دەرهەقە بەخەڵكی كوردستان و عێراق تێدا ئەنجام بدەن.

ژ.ت