ته‌جه‌شه-تهكۆژن: وه‌رن ١٤ی گوڵان له زوریخ له دژی فاشیزم كۆببینه‌وه
ته‌جه‌شه و تهكۆژن داوایان له كوردستانیان و دۆستانیان كرد كه له ١٤ی گوڵان له زوریخ له دژی فاشیزم و خیانه‌ت بكه‌ونه جومجۆڵهوه.
ته‌جه‌شه و تهكۆژن داوایان له كوردستانیان و دۆستانیان كرد كه له ١٤ی گوڵان له زوریخ له دژی فاشیزم و خیانه‌ت بكه‌ونه جومجۆڵهوه.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تهكۆژن) په‌یوه‌ست به چالاكی ١٤ی گوڵان له شاری زوریخی سویسرا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشست به هاوكاری په‌ده‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
گه‌نجان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین له دژی گه‌ریلاكانیان شه‌رمه‌زاركرد و وتیان: "پێویسته له هه‌موو شوێنێك چالاكی ئه‌نجام بدرێت". گه‌نجان باسیان له‌وه‌كرد، كه خاوه‌نداری له رێپێوانی جه‌ماوه‌ری له زوریخ ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی پێویست به بیركردنه‌وه‌ی فاشیستی ده‌ده‌نه‌وه.
' به‌رخودانی پاراستنی هه‌بوون'
راگه‌یه‌نراوی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری رێپێوانه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"بۆ گه‌له وڵاتپارێزهكهمان و دۆستانی به‌نرخمان.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و هاوكاره‌كه‌ی په‌ده‌كه له دژی گه‌ریلاكانی ئازادی ده‌ستیپێكردووه، هه‌ر رۆژ كه تێده‌په‌ڕێت چه‌په‌ڵتر ده‌بێت. بێده‌نگی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مپریالیست و گوایه رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، پشتگیری ده‌داته ئه‌و دوو هاوكارانه. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت و ئه‌وان بۆخۆشیان له تهلهڤزیۆنهكانیاندا باس لهوهدهكهن. له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه بێده‌نگ مانه‌وه، هاوكاری له‌و تاوانه‌یه.
ئێمه هه‌موو شوێن ده‌كه‌ین به گۆڕه‌پانی به‌رخودان
گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه به‌رخودانی زۆر گه‌وره و مێژویی نیشان ده‌دات. ئه‌و به‌رخودانه به‌رخودانی شه‌ڕی پاراستنی هه‌بوونه. هه‌ركه‌س كه خۆشه‌ویستی گه‌ریلا و مرۆڤایهیت له ناخیدایه، پێویسته ئه‌و به‌رخودانه بگه‌یه‌نێته گۆڕه‌پانه‌كان. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان له ئه‌وروپا، له زوریخ چالاكیه‌ك سازده‌كرێت. داواكاریمان له گه‌لی كوردستان و دۆستانی به‌نرخمان هه‌یه. به گیانی به‌رخودێری گه‌ریلا، ئێمه هه‌موو شوێن بكه‌ینه گۆڕه‌پانی به‌رخودان".
چالاكی له ١٤ی گوڵان كاتژمێر ١٣:٠٠ له ناونیشانی پلاتزپڕۆمهناده ٨٠٠٦ (لاندسمیوزیۆم) ساز ده‌كرێت.
هـ . ب