یادی شەهیدانی مانگی گوڵان لە مارسیلیا و تۆلوس کرایەوە
لە شاری مارسیلیا و تۆلوسی فەڕەنسا بۆ یادکردنەی شەهیدانی مانگی ئایار مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لە شاری مارسیلیا و تۆلوسی فەڕەنسا بۆ یادکردنەی شەهیدانی مانگی ئایار مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لە مارسیلیان یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراستیک.
ڕێورەسمەکە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ دەستیپێکرد، بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی شەهیدان پیشاندرا.
لە ڕێورەسمەکەدا بەشداربووان قسەیان کرد و لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایاردا یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کردەوە و بەڵێنی دڵسۆزی بە شەهیدان درا.
لە مەراسیمەکەدا یادی ئایسەل دۆغان کە لە ئەوروپا گیانی لەدەستدا و یادی شەهیدانی سلێمانی و مەخمور کرایەوە.
ڕێورەسمێکی دیکە لە ششاری تۆلۆس ئەنجامدرا. یادی حەقی کارەر، محەمەد کاراسونگور، خەلیل چاڤگون و قاسم ئەنگین و ئیبراهیم کایپاکایا کرایەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات.
ف.ق