یادی شەهیدانی زیندان و شەهیدانی پرسوس کرایەوە

لە لەندەن یادی شەهیدانی تەمموز، شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز و ٣٣ شەهیدی پرسوس کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی لەندەن باکور ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی تەڤگەری شۆرشی یەکگرتووی گەلان، یەکێتی هێزی دیموکراتی بەریتانیا و ئەنجومەنی گەلی کورد لەندەن قسەکران. مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دەستیپێکرد.

لە قسەکردنەکاندا لەسەر ناوی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، یەکێتی هێزی دیموکراتی بەریتانیا ئاماژە بەوەکرا کە سەدان ساڵە گەلی کورد لە بەرانبەر زوڵم بەرخۆدان دەکات و دوژمن لەبەرانبەر بەرخۆدان تێکشکاوە، لە مەراسیمەکەدا بەلگەفیلم لەبارەی شەهیدانی ١٤ی تەمموز و ٣٣ شەهیدەکەی پرسوس پیشاندرا.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد عەلی پۆیراز قسەی کرد و وتی، "ئەو بەرخۆدانەی کە بە ٣ دەنکە شقارتە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە هەموو جیهان بڵاوبووەوە. خەون و خەواڵی ٣٣ شەهید لە پرسوس شەهید بوون، خەون و خەیاڵی هەڤاڵانمان فەرهاد کورتای و مەزڵۆم دۆغان بوو. ئەو تێکۆشانەی کە بە پەکەکە دەستیپێکرد بە تەئکیدی بە سەرکەوتویی دەگاتە ئامانج."

ف.ق