نه‌ژادپه‌ره‌سته میلیشیاكانی ده‌وڵه‌تی تورك، كه نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س ده‌بوون، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به چه‌قۆ هێرشیان كردبووه سه‌ر سێ گه‌نجی كورد.
دوو له هێرشكه‌ره نه‌ژادپه‌ره‌سته‌كان ده‌ستگیركرابوون. له دژی عیسا كۆك و فاتیح ته‌مه‌ل-ی هێرشكاری نه‌ژادپه‌ره‌ست به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتریش له به‌رده‌م كۆلێژی یاسای زانكۆی ئه‌نقه‌ره به چه‌قۆ و ساتور په‌لاماری خوێندكارانیان دابوو، دۆسیه‌كرایه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش داواکاری گشتی هه‌ر دوو هێرشكاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جی به‌ردا. تائێستا نازانرێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه كه‌سی تر ده‌ستگیركراوه یان نا.
ك. ی، كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربوو، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه برینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرا، گواسترایه‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس له ناوچه‌كه و وته‌كانی وه‌رگیرا.
عیسا كۆك، كه چەقۆی له ك.ی دابوو، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له په‌لاماره نه‌ژادپه‌ره‌ستیه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی دیجیتاڵ له ناو ئۆتۆمبێلێك وێنه‌ی گرتبوو، نوسینی " گه‌ڕانی ئێواران نییه"ی بڵاوكردبوه‌وه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی شیمانه ده‌كرێت له شوێنی په‌لاماره‌كه كێشراوه، ده‌ریده‌خات كه هێرشه‌كه پلان بۆداڕێژراوه.
ده‌وترێت، عیسا كۆك و فاتیح ته‌مه‌ل به ته‌له‌فون گروپێكی ٣٠ كه‌سی هێرشكاری نه‌ژادپه‌ره‌ستیان كۆكردووه‌ته‌وه.
هـ . ب