ئەردۆگان دوای دوانزە ساڵ لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە
سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە ماوەیەکی کورتە دەستی بە هێرشی داگیرکاری کردووە، پاش ١٢ ساڵ سەردانی عێراقی کرد.
سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە ماوەیەکی کورتە دەستی بە هێرشی داگیرکاری کردووە، پاش ١٢ ساڵ سەردانی عێراقی کرد.
پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بەتایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشێکی نوێی داگیرکاری دەست پێ کرد، ئەردۆگان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
شاندی یاوەری ئەردۆگان پێکهاتوون لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا، وەزیری بەرگری یاشار گولەر، وەزیری بازرگانی عومەر پۆڵات، وەزیری گواستنەوە عەبدولقادر ئورالۆغلو، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ئاڵپ ئەرسەلان بایرەقدار، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا محەمەد فاتیح کاجیر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆککۆمار فەخرەدین ئاڵتون، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی سەرۆککۆمار باڵیۆز عاکیف چاگاتای کیلیچ.
سەرۆککۆماری داگیرکەر بڕیار وایە پاشان بچێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە کۆببێتەوە. پەدەکە پێش سەردانەکەی ئەردۆگان لە هەموو جێیەکی هەولێر ئاڵای تورکیای بەرزکردەوە، قەڵای مێژوویی هەولێر بە ئاڵای تورک ڕووپۆش کرا.
ڕۆژەڤی سەرەکی داگیرکارییە
چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژەڤی سەرەکی پەکەکە بێت، دەوڵەتی تورک دەیان ساڵە لە باشوری کوردستان بنکەی سەربازی دادەنێت، ئەمە تا دێت زیاتر دەبێت، هەروەها هێرشی داگیرکاری زیاتر دەکرێت، ئەوکاتەی بەغدا ڕووبەڕووی فشاری دەوڵەتی تورک بوویەوە بۆ دژایەتی کورد، لە مانگی ئادار وەزیری بەرگری عێراق سابت ئەلعەباسی ئەگەری "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش"ی دژی پەکەکە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، بەغدا و ئەنقەرە لە کاتی و شوێنی گونجاودا کاردەکەن بۆ دامەزراندنی " ناوەندی هەماهەنگی هەواڵگری".