ئێزدییەکانی ئەوروپا چالاکیی بەرفراوان ئەنجام دەدەن

بە ئامانجی بەفەرمیی ناساندنی کۆمەڵکوژیی شەنگال، قبوڵکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و ڕزگار کردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی و دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە، لە ڕۆژانی ١ تا ٧ی ئاب، ئێزدییەکانی ئەوروپا چالاکیی ئەنجام دەدەن.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەورووپا (KCÊ-E)، لەسەر ناوی ڕێکخراوە ئیزدییەکانی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا تیشک خراوەتە سەر هێرشی چەتەکانی داعش و تیایدا هاتووە: چەتەکان هێرشیان کردە سەر خاکی پیرۆز و پەرەستگا و پەناگاکانی کۆمەڵگای ئێزدییان کردە ئامانج، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هەزاران ئێزدی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران و هەزاران ئێزدی ڕفێندران، سەدان هەزار کەس لە گوند و زێدی خۆیان ئاوارە کران، هێشتا زۆرێک لەو کەسانە لە نێو هەلومەرجێکی نالەباردا دەژین و نەگەڕاونەتەوە شەنگال، ئەو ئێزدیانەش کە گەڕاونەتەوە لە لایەن حکوومەتی عێراقی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە پشتگوێ دەخرن.

هەروەها، تیشک خراوەتە سەر دۆخی سەختی ئێزدییەکان و پشتگوێخستنی شەنگال بۆ ئاوەدانکردنەوەی، لەگەڵ ئەوانەشدا هێشتا دەوڵەتی تورک، عێراق و پەدەکە، بە هاوبەشیی پیلانی لەدژ دەگێڕن.

هەروەها، هاتووە: کۆمەڵگای ئێزدی لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی فەرمانەکەدا لە هەموو چالاکییەکانیدا خوازیاری ڕێزگرن لە ئیرادەی ئازادی شەنگالە و داوای ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەکات، ئەم کۆمەڵگایە دەیەوێت چارەنووسی ئەو هەزاران ئێزدییانەی، کە ونن ڕوون بکرێتەوە، تاوانبارانی کارەساتەکە بدرێنە دادگا و فەرمانەکە وەکو کۆمەڵکوژی قەبۆڵ بکرێت.

هەروەها، بانگەوازیی لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانی کۆمەڵگای ئێزدی کراوە، کە لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی فەرمانەکەدا، لە هەموو شوێنێک، گیانبەختکردووان و قوربانیانیی کارەساتەکە بەبیر بێننەوە و بەشداریی ئەو چالاکییانە بکەن کە لە پێناو بەدەستخستنی مافی ئێزدییەکان لە ڕۆژانی یەک تا حەوتی مانگی ئاب لە زۆربەی ناوەندەکانی ئەورووپا و بەتایبەت ئالمانیادا بەڕێوە دەچن، بن.

بەرنامەی ئەو چالاکییانەی کە لە ڕۆژانی یەک تا حەوتی مانگی ئاب لە ئەورووپادا بەڕێوە دەچێت

Celle

ڕۆژانی یەک و دووی مانگ

Konvedan

کاتژمێر ١٦ تا ١٨

شوێن: Steckbahn

Hannover

ڕۆژی سێی ئاب

ڕێپێوانی و میتینگ

کاتژمێر :١٧

شوێن: Hauptbahnhof

Bîelefeld

ڕۆژی یەک و دووی مانگ

Konvedan

کاتژمێر ١٦تا ١٨

شوێن: C&A Bielefeld

ڕۆژی سێی ئاب

ڕێپێوانی و میتینگ

کاتژمێر ١٧

شوێن:  Hauptbahnhof – Bielefeld

Bremen

دووی ئاب

ڕێپێوانی

کاتژمێر ١٩

شوێن: Hauptbahnhof

Wesel

ڕۆژی دووی ئاب

دانانی خەیمە

کاتژمێر ١٥ تا ١٨

 

شوێن: Berliner Tor Wesel

ڕۆژی سێی ئاب

ڕێپێوان و میتینگ

کاتژمێر: ١٧

شوێن: Berliner Tor Wesel- Domplatz-Wesel

Walsrod

ڕۆژی سێی ئاب

ڕێپێوانی

کاتژمێر ١٨

شوێن: Lange str 22, 29664 Walsrode

Berlîn

ڕۆژی سێی ئاب

میتینگ

کاتژمێر ١٢

شوێن: Platz der Republik – Berlîn

Munster

ڕۆژی سێی ئاب

کاتژمێر ١٨

شوێن: Hauptbahnhof- Münster

Saarbrucken

ڕۆژی سێی ئاب

کاتژمێر ١٨

شوێن: Europagalarie-Saarbrücken

Aûrîch

ڕۆژی حەوتی ئاب

ڕێپێوانی

کاتژمێر ١٤:٣٠

شوێن: Marktplatz – Aurich

ف.ق