ڕۆژنامەوانان ئازادکران: هەردەم شوێنکەوتەی ڕاستی دەبین
ڕۆژنامەوانان لەبەردەم دادگای چاگلایان بە درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" پێشوازیان لێ کرا، ڕایانگەیاند هەردەم شوێنکەوتەی ڕاستی دەبن.
ڕۆژنامەوانان لەبەردەم دادگای چاگلایان بە درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" پێشوازیان لێ کرا، ڕایانگەیاند هەردەم شوێنکەوتەی ڕاستی دەبن.
پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەسرا سۆلین و محەمەد ئاسڵان، خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئەنەس سەزگین و خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ساڵیحە ئاراس و بەستە ئارگات بالجی و شیرین ئەرمیش و ئەردۆگان ئالیومات و پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک، لە ٢٣ ی نیسان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران.
ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران، ئەنەس سەزگین، ساڵیحە ئاراس، یەشیم ئالیجی، بەستە ئارگات بالجی و شیرین ئەرمیش بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران.
هاووتەبێژی گشتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگول دەمیر، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) بە درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" لەبەردەم دادگای چاگلایان پێشوازیان لە ڕۆژنامەوانان کرد.
لە ڕۆژنامەوانە ئازادکراوەکان، ساڵیحە ئاراس ڕایگەیاند ئەوان لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەستبەسەرکراون و گوتی ئەوان هەردەم بەدوای ڕاستییەوە دەبن و پاشەکشە ناکەن.