ژنانی پرشنگی خۆر بە چالاکی سڵاویان لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان کرد

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی سڵاویان لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان کرد.

ژنانی پرشنگی خۆر رایانگەیاند، بە چالاکییەکانیان سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک دەکەن، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە دا لە زیندانەکاندا دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر راشیگەیاند، لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەى هەندەک لە ساکاریا کارخانەیەکی پلاستیکسازی و لە ٣٠ی تشرینی دووەمیشدا لە ناوچەى چایرۆڤای کۆجالی کارخانەیەکی دروستکردنی قوماش و ٣ ئۆتۆمبێلی کارخانەکەیان سووتاندووە. هەروەها لە ١ی کانوونی یەکەمدا لە باخچەئەڤلەری ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و لە کوچوک چەکمەجەش ٣ ئۆتۆمبێلی لوکسی فاشیستەکان و مارکێتێکیان سووتادووە.

ئەوەشیان راگەیاندووە،  لە ٢ی کانوونی یەکەمدا لە حەرامی دەڕەی ئیستەنبول ئۆتۆپارکێک و ٧ ئۆتۆمبێلی نەژادپەرەستەکانی تورکیان سوتاندووە.

لە ٣ی کانوونی یەکەمیشدا لە بیوک چەکمەجە لە دژی ئۆتۆمبێلی تیمەکانی تایبەتی تورک بە تەقەمەنی دەستکرد و فیشەکە شێتە چالاکییان ئەنجامداوە، ژمارەیەک پۆلیسی تورک لەو چالاکییەدا بریندار بوون و زیانێکی گەورەش بە ئۆتۆمبێلەکەیان گەیشت.

راشیانگەیاندووە، یەکەکانیان لە مال کارای تەکیرداغ کارگەیەکی دەرمانسازیی فاشیستان و نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپە یان سوتاندووە و ٢ ئۆتۆمبێلی کارگەشیان سوتاندوە.

ژ.ت