ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیری لە سێ شاردا چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ رایانگەیاند، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە شارەکانی ئیستەنبول، کۆجالی و تەکیرداغ چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوی دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ لەبارەی چالاکییەکانیانەوە هاتووە، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتگیری لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە سێ شاردا چالاکییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٦ی تەممووز لە ناوچەى بەیکۆز لە ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی "فاشیستەکانی ئاکەپە" سوتێنران.

هەمان رۆژ لە ناوچەى گەبزە لە کۆجالی لە دژی "پاسەوانەکانی رژێمی کۆشکی ئاکەپە" بە چەکی کەسی و گولـلەی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا یەکێک لە سێ پاسەوانەکەى کۆشک کوژرا و ئۆتۆمبێلەکەشیان سوتێنرا.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٥ی تەممووز لە ناوچەى چەرکەزکۆی لە تەکیرداغ کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی جوانکاریی "سەرۆکی مەهەپەی ئەو ناوچەیە" سوتێنرا و ملیارەها لی زیان بە کارگەکە گەیشت.

ژ.ت