ئەنجوومەنى ژنانی هەدەپە: گەلانى رۆژئاوا دەستبەرداری شۆڕشەکەیان نابن
ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە رۆژی جیهانیى کۆبانێى پیرۆزکرد و رایگەیاند، هیچ هێرشێک ناتوانێت گەلانى رۆژئاوا لە شۆڕش دووربخاتەوە. راشیگەیاندووە، بەرخودانی کۆبانێ چارەنووسی هەرێمەکەى گۆڕی.
ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە رۆژی جیهانیى کۆبانێى پیرۆزکرد و رایگەیاند، هیچ هێرشێک ناتوانێت گەلانى رۆژئاوا لە شۆڕش دووربخاتەوە. راشیگەیاندووە، بەرخودانی کۆبانێ چارەنووسی هەرێمەکەى گۆڕی.
ئەنجوومەنى ژنانى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە - HDP) بە بۆنەی ساڵیادی رۆژی جیهانیى کۆبانێ-یەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
لە راگەیاندراوەکەى ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپەدا هاتووە:
"هاوکات لەگەڵ شەڕی سوریا لە ساڵی ٢٠١١دا شۆڕشی رۆژئاوا بۆ گەلانى کورد، عەرەب، سوریان، ئاسوور، تورکمەن، ئەرمەن، چەرکەز و کلدانەکان خوڵقا، کە هاوکات شۆڕشی ژنانە. شۆڕشی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بووە بە مۆدێلێک و بۆ گەل و ژنان و گەنجان بووەتە ئومێد.
لە ساڵی ٢٠١٤دا داعش، کە دوژمنی مرۆڤایەتییە، لەگەڵ هێزە تاریکە پشتیوانەکانیدا هەوڵیاندا بۆ خنکاندنی رۆژئاوا کۆبانێ داگیر بکەن.
"بەرخودان چارەنووسی هەرێمەکەى گۆڕی"
بە پشتیوانى دەوڵەتە هەرێمییەکان لە دژی داگیرکردنى کۆبانێ، لە کەسایەتى ئارین میرکان دا و بە بەرخودانى مێژوویى چارەنووسی هەرێمە گۆڕا. لەبەر ئەوەش ئیرادەى ژنان لە کۆبانێ ئارین میرکانە، یەکگرتنی ئینتەرناسیۆنالیستەکانە لە کەسایەتیى رەفعەت هەرۆز، نەژاد سوبحی ئاگرناسلی، قادر ئۆرتا کایا، عەزیز گیولەر دا، کە کەلەپور و میراتى هاوبەشی بەرخودانى ئینتەرناسیۆنالیستن.
عەقڵییەتى ئاکەپە، کە پشتیوانى لە داعش دەکرد، ئەمڕۆ دیسانەوە بۆ مانەوەى دەسەڵاتە فاشیستیەکەى هێرش دەکاتەوە سەر گەلانى رۆژئاوا. ئەوەى کە دوێنێ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا ئەمڕۆ دیسانەوە لەلایەن عەقڵییەتی ئاکەپەوە ئەنجام دەدرێتەوە و هەوڵ دەدات دەستکەوتە خوڵقێنراوەکانى ژنان لە ناو ببات.
"گەل دەستبەردای شۆڕش نابن"
لە ١٩ی تەمووز و کاتێک شۆڕشی رۆژئاوا دەستیپێکرد تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن عەقڵییەتى ئاکەپە و چەتەکانى داعش و بەرەی نوسرە هێرشێکى زۆر کرایە سەر گەلانى رۆژئاوا. ئەو هێرشانە نەیتوانى گەلانى رۆژئاوا لە بەڕێوەبەریى خۆسەری دیموکراتیک دووربخەنەوە و ئێستاش ناتوانن بە هێرشەکانیان ئەو کارە بکەن.
لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، کە ئێستا باس لە چارەسەری دیموکراتیک دەکرێت، هەر چۆن لە بەرامبەر دڕندەیى و بەربەرێتى داعش بەرخودانى مێژوویى ئەنجامدرا، هەر بەو شێوەیەش لە بەرامبەر هەموو دیکتاتۆرەکان، کە دەیانەوێت خۆیان بکەنە داعش، بەرپرسیارێتیى مێژوویی ئەوەى دەوێت، کە مرۆڤەکان ببن بە ئارین میرکان. لەبەر ئەوەش دەبێت هێرشەکانی دژ بە رۆژئاوا، کە هەموو گەلان پێکەوە تیایدا دەژین، رۆژێک زووتر رابوەستێنرێن.
١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیى کۆبانێ رۆژی پشتگیریى کۆبانێیە، کە لە بەرامبەر دڕندەیى داعش دا بووەتە سیمبول".
ر.م