تا گۆشەگیریی بەردەوام بێت ئێمەش لە کۆڵانەکان دەمێنینەوە

خانەوادەی گیراوانی سیاسی کە ڕۆڵەکانیان لە بەندیخانەکانی تورکیادا لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە، ناڕەزایی خۆیان لە دژی پۆلیسی تورک نیشان داو و وتیان "هەتا گۆشەگیریی بەدرەوام بێت، ئێمەش لە کۆلانەکان دەمێنینەوە".

خانەوادەی گیراوانی سیاسی، چەندینهەفتەیە بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەرمانگرتنەکان و ڕۆژووی مردن کە لەدژئ گۆشەگیریی قورس لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوامن لەچالاکیی.

بنەماڵەی گیراوانی مانگرتوو لە ئامەد داوای سەفەربەرییان کرد، بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕووبەڕووی تیرۆردەبنەوە.

دایکانی  گیراوانی سیاسی لەبەردەم لقی کۆمەڵەی هاریکاریی و پشتیوانی لەگەڵ بنەماڵەى دەستگیر کراوەکان (TÛAY-DER)ی ئامەد گرد بوونەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو توندوتیژیەی کە پۆلیس لە ڕەزان لە دژی چالاکییە دانیشتووەکان جێبەجێی کردبوو.

دایکە ئایتەن گول کە رۆژی پێنج شەممە  لە پارکی کۆشۆیول لەلایەن پۆلیسەوە کرابووە ئامانج، باسی ئەوەی کرد کە بۆئەوەی داواکاریی ڕۆڵەکانیان جێبەجێ ببن لە چالاکی دان.

گول وتیشی: "ڕۆلەکانمان دەمرن، لێمان دەدەن، لە بەعەرددا ڕاماندەکێشن، چارەیەکمان بۆ بدۆزنەوە، هەتا چارەیەک نەدۆزرێتەوە، ئێمە لەو شەقامەکاندا دەمێنینەوە"

غەریب پەهلیوان کە دایکی یەکێک لە زینانیکراوەکانە، خوازیاری هاوکاریی دایکانی دیکە بوو و وتی: "ڕۆڵەکانمان کەوتونەتە ڕۆژووی مردن، ڕۆڵەکانمان بۆ گەلی کورد، گەلی تورکیا، جەستەی خۆیان دەدەنە بەر مردن".

پەهلیوان لە درێژەدا وتی: "با حکومەت و وەزارەتی داد گوێی خۆیان بکەنەوە، ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین، هەتا داواکاریی ڕۆڵەکانمان جێبەجێ دەبن، گۆشەگیریی کۆتایی پێ نایەت، ئێمە بە شەووڕۆژ لە کۆڵانەکاندا دەبین".

دایکان دوای ڕاگەیاندنەگە، بە دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"، "ئامەد مەخەوە، لەسەرکەرامەتی خۆت  دەنگ هەڵبڕە" کۆتاییان بە چالاکی خۆیان هێنا."

ک-ش