توندوتیژی لەدژی ژنان لەئاستێکی مەترسیداردایە

بەپێی ڕاپرسییەک کە لەوەلاتانی ڕۆژئاوایی ئەنجام دراوە، توندوتیژی لەدژی ژنان گەییشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

 

نزیکەی ٦هەزارژن لە وەڵاتانی فەرانسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا وئیتالیا بەشدارییان لەم ڕاپرسییە کردووە.

ڕاپرسییەکە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدراوە وئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە لەلایەن ڕێکخراوەی (ژەان ژاوورەس) و لێکۆڵینی پێشکەوتووی ئەورووپاوە ئاشکرا کراوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە، ٨٦٪ لەبەشداربووان لەفەرانسا لە تەمەنی کەم بەلانی کەم بۆ یەک جاربەرەو ڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە ١٢ مانگی ڕابردوودا، ٤٤٪ ژنان لەئەڵمانیا، ٣٥٪ژنان لە ئیسپانیا و ٢٤٪ ژنان لە ئیتالیا  بەرەوڕوویی توندوتیژی بوونەتەوە.

بەپێی ئەوڕاپرسییە، ڕێژەی هەرە زۆری توندوتیژی لەهەمبەر ژنان لە تەمەنی ٣٥ ساڵان بووە. ساڵی پارلە ئەڵمانیا، لەهەر ٧ ژن یەک ژن بەرەو ڕووی توندوتیژی بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ٨٪ لەو ژنانەی کە لەوەڵاتی فەرانسە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەی کردووە دانیان بەوە داناوە کە لەتەمەنی کەم دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

ک-ش