داوای ٢٦ ساڵ زیندانی كردن بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په چاغلار ده‌میره‌ل ده‌كرێت
دۆسیه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په چاغلار ده‌میره‌ل كراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت ٢٦ ساڵ زیندانی بكرێت.
دۆسیه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په چاغلار ده‌میره‌ل كراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت ٢٦ ساڵ زیندانی بكرێت.
دادگه‌یه‌كی خۆجێیی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ چاغلار ده‌میره‌ل په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بڕیبوویه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له لایه‌ن دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی دیلۆك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، دۆسیه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌مان په‌رله‌مانتار له پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كان كرایه‌وه.
دۆسیه‌كه په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كانی كاتی «قه‌ده‌غه‌بوونی هاتووچۆ» له ناوچه‌ی سووری ئامه‌ده‌وه هه‌یه و ٤ تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ده‌میره‌ل كراون و داوا ده‌كرێت ١٠ تا ٢٦ ساڵ زیندانی بكرێت. له دۆسیه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌كانی ده‌میره‌ل له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گوتاره‌كانی له میتینگه‌كاندا وه‌ك تاوان ده‌ستنیشان كراون.
s.m