IHD, THIV, TMMOB, OHD, DISK ، KESK و بە گشتی ١٥ رێکخراوی رەنج و مافەکانی مرۆڤ ئۆپڕاسیۆنەکەی ٢٢ی ئایاریان ئیدانە کرد کە لە ناوەندی شاری ئامەد بەڕێوە چوو، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەمە لێپرسینەوەی تاوان نیە، بەڵکو هەوڵێ بێدەنگکردنی کۆمەڵگا و چەوساندنەوەیێتی.
لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا، باس لەوە دەکرێت، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و ئەندامەکانی کە کاریان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بابەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەکرد، لە رۆژی عەرەفەی جەژندا دەستگیر کران و رەوانە زیندان کران.
لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کرا کە لە چوارچێوەی هەمان ئۆپڕاسیۆندا ئەندامانی ئەنجومەنی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان دەستگیر کران و دواتر رەوانە زیندان کران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:"لەم خاڵەدا جموجوڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سنووردار دەکرێن، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حکومەت، دەبن بە ئامانجی هێرش و پەلەمارەکان و بە دەست دادگا دەیانەوێت دەنگیان ببڕن. دەیانەێت رێگری لە دەنگ و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بکەن لە دژی ئەو ئۆپڕاسیۆنە نایاسایانە.
کۆبونەوە جەماوەریەکان، کۆنگرەی رۆژنامەوانی، بڵاوکراوەی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کار و چالاکیەکان لە بواری پاراستنی مافی ئەو ژنانەی مافەکانیان پێشێل کراوە، بۆ کۆمەڵەی ژنانی روسا وەکو تاوان دیاری کراوە و ئەمەش وەکو بیانووی گرتنیان دەستنیشان کراوە. بۆیە ئەمە لێپرسینەوە نیە لە تاوان، بەڵکو ئامانج لێی بێدەنگکردنی کۆمەڵگا و چەوساندنەوەیێتی.
ئێمە وەکو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوە پیشەییەکان کە ناوەکانمان لە خوارەوە هاتووە، ئەم لێپرسینەوانە کە رێگری لە کار و چالاکیە مەدەنیەکانی کۆمەڵگا دەکات، ئیدانە دەکەین و داواکارین دەستبەجێ زیندانیان ئازد بکرێن."
ناوی ئەو رێکخستن و رێکخراوانەی ئەم راگەیێندراوەیان واژۆ کردووە بەم شێوەیەیە:
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ-لقی ئامەد
سەندیکاکانی ئامەد
ژووری پزیشکانی ئامەد
نوێنەرایەتی وەقمی مافی مرۆڤی تورکیا-لقی ئامەد
نوێنەرایەتی دەستپێشخەری ماف لە ئامەد
کۆمەڵەی ژنانی رۆسا
کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی-لقی ئامەد
رەوشی ژنان بۆ پشتیوانی
یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورکیا-لقی ئامەد
پلاتفۆرمی لقەکانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەرانی کۆمەڵگا
نوێنەرایەتی کۆنفیدارسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەری شۆڕشگێری لە هەرێمی ئامەد
دەستپێشخەری دەروونناسانی میزوپوتامیا
کۆمەڵەی پسپۆرانی خزمەتگوزاری کۆمەڵگا-لقی ئامەد
ژووری دانسازانی ئامەد
کۆمەڵەی هیوای رەنگاورەنگ
ز.ش