سیلی غەفار: هیچ هێزێک ناتوانێت بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردستان لەناوببات

سیلی غەفار وتەبێزی حیزبی یەکگرتنی ئەفغانستان پاڵپشتی خۆیی وحزبەکەی و گەلی ئەفغانستانی لە مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ ڕاگەیاند.

سیلی غەفار وتەبێزی حیزبی یەکگرتنی ئەفغانستان پاڵپشتی خۆیی وحزبەکەی و گەلی ئەفغانستانی لە مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ  کە لەدژی گۆشەگیری لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی پێکردووە، دەربڕی.

غەفار وتەبێژی حیزبی یەکگرتنی ئەفغانستان لەلێدوانێکی تاینەتدا بۆ ئاژانسی فورات جەختی لە پشتیوانی گەلی ئەفغانستان لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد کردەوە.

سیلی غەفارسڵاوی نارد بۆلەیلاگۆڤەن وتەواوی گیراوانی سیاسی کورد و وتی، " مێژوویی تێکۆشانی گەلی کورد پڕە لە ژنان وپیاوانی ئازادیخواز کە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئازاد گیانی خۆیان فیداکردووە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو ئەشکەنجە وکوشتنانە سەریان بۆ دەسەلاتە دیکتاتۆرەکان دانەنواندووە.  بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردستان  بە خوێنی ژنانی قارەمانی خۆی وەک ساکینە جانسز، شیرین عەلەم هولی، ئارین میرکان، لەیلاقاسم، فیدان دۆغان، لەیلا ئۆزجان، ئاڤێستا خابورو سەدان ژنی تێکۆشەری ترکاروانی خەباتی خۆی درێژە پێداوە و بەهیچ هێزێک لەبن نایەت.

غەفار وتی کە لەیلا گیوڤەن-یش لەهەمان دارە سنەوبەرەکانی دارستانی شۆڕشی گەلە کە بەندیخانە بوووتە ماڵی دووهەمی. بەڵام هەرکات دوای ئازادی ئەم ژنە جارێکی تر بەگڕو تینێکی زۆرترەوە درێژە بەخەباتی خۆی بۆ گەلی کورد دەدات و بەندیخانەی کردووەتە گۆڕەپانی شەڕلەدژی ئەردۆغان و ڕژیمی فاشیستی تورکیا.

ناوبراو وتی کە حیزبی یەکگرتنی ئەفغانستان بە نوێنەرایەتی گەلی ئەفغانستان کە وەک گەلی ستەم لێکراوی کورد لەدەستی دەسەڵاتە دیکتاتۆروهێزە داگیرکەرە کان وتیرۆریستانەوە دەناڵێنت، پاڵپشتی خۆیان بۆ گە گەلی کورد ڕادەگەێنن.

سیلی غەفار لەکۆتاییدا داوای ئازادی عەبدولا ئۆجالان وهەموو گیراوانی سیاسی کوردی کرد و قسەکانی بە هەڵبەستێکی خەسرەو گوڵسورخی کۆتایی پێهێنا،" لەیەک نزیک بینەوە ویەکبگرین، ئەوان لە یەکگرتنی ئێمە دەترسن"

ک-ش