شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ٨ی ئاداریان پیرۆز كرد

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ كه‌ به‌شدارن له‌ دوایین هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعش، له‌ گوندی باغۆز به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ ٨ی ئاداریان پیرۆز كرد.

پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌)، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه‌) له‌ چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی چه‌ته‌كانی داعش له‌سه‌ر خاكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا؛ به‌رده‌وامه‌.

له‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گوندی باغۆز كه‌ دواهه‌مین شوێنی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشه‌، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ كه‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ چه‌ته‌كانی داعش دوور بوون، به‌ گۆرانی و جۆشێكی گه‌وره‌ ٨ی ئاداریان پیرۆز كرد.

s.m