كارگه‌ی شیرینیی زین له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور
كارگه‌ی شیرینیی زین له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور كه له لایه‌ن ٤ ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ماوه‌ی ٧ ساڵه خزمه‌تی دانیشتوانی وارگه‌كه ده‌كات.
كارگه‌ی شیرینیی زین له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور كه له لایه‌ن ٤ ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ماوه‌ی ٧ ساڵه خزمه‌تی دانیشتوانی وارگه‌كه ده‌كات.
ساڵی ٢٠١٢ له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان ٤ ژن كارگه‌یه‌كیان كرده‌وه و ناویان نا «پاستاخانهی زین». سۆنگول گوله‌ر به‌رپرسی كارگه‌كه باسی كاره‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵگه باوه‌ڕی پێ نه‌بوون كه بتوانن كارێكی وه‌ها بكه‌ن.
گوله‌ر گوتی، «هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها ده‌بووینه‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز له كاره‌كه‌مان سارد نه‌بووینه‌وه. سه‌لماندمان كه هیچ شتێك ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هێز و ئیراده‌ی ژن.»
سۆنگول باسی له‌وه كرد، كاتێك ژن ڕێكخراو بێت، له هه‌موو شوێنێك ده‌توانێت كارێكی سه‌ركه‌وتوانه بكات. گوتیشی: به ٤ ژن ده‌ستمان به‌م كاره كرد. لێره هه‌موو جۆره‌كانی شیرینی، قورابیه و پاقلاوه دروست ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر خواسته‌كان، شیرینی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وارگه‌ش دروست ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرینگه داواكاریی كۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی.
گوله‌ر داوای له ژنان كرد هه‌میشه باوه‌ڕیان به خۆیان بێت. گوتی: «ئه‌گه‌ر ژنان خۆیان ڕێكبخه‌ن، ده‌توانن هه‌موو كارێك بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ناهێڵین عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتوو له به‌رده‌م ئێمه‌دا ببێته به‌ربه‌ست.»
s.m