كچێكی تەمەن ١٣ ساڵان له سۆران خۆی خنكاند
لە قهزای سۆرانی باشووری كوردستان كچێكی تەمەن ١٣ ساڵان لە چێشتخانەی ماڵەوەیاندا خۆی هەڵواسی و گیانی لهدهست دا.
لە قهزای سۆرانی باشووری كوردستان كچێكی تەمەن ١٣ ساڵان لە چێشتخانەی ماڵەوەیاندا خۆی هەڵواسی و گیانی لهدهست دا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قهزای سۆران-ی سەر بە پارێزگهی هەولێر كچێكی تەمەن ١٣ ساڵان لە ماڵەكەی خۆیاندا خۆی بە پەتێك هەڵواسی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
شێروان خالید گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژبە ژنان لە سۆران بە ڕۆژ نیووزی ڕاگەیاندووه، «نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمێك. دوای لێكۆڵینەوەمان دەركەوت كچێكی تهمهن ١٣ ساڵان بهناوی [پ. م. م] كه دانیشتووی سۆرانە خۆی خنكاندووە.»
گوتیشی، «ڕووداوەكە لە ژووری چێشتخانەی ماڵەوەی ئەو كچە ڕوویداوه كە بەپێی لێكۆڵینەوەكان كچەكه بە لەچك خۆی هەڵواسیوە و گیانی لهدهست داوه.»
شێروان خالید ڕاشیگهیاند، «ئەگەرچی گوتهی كەسوكارهكهی وەرگیراوە، بەڵام ئێستا هۆكارەكەی بهتەواوی نازانرێت. پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و بەدواداچوونی زیاتری بۆ دەكرێت.»
s.m