كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی چیچه‌ك بۆتان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌نجومه‌نی ژنانی چیچه‌ك بۆتان له ناوچه‌ی ئێڤریی سه‌ر به پاریس كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد. له ئه‌نجومه‌نه‌كه كه له ٥ كۆمسیۆن پێكهاتووه ٣١ ژن به‌شدارن.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی چیچه‌ك بۆتان له ناوچه‌ی ئێڤریی سه‌ر به پاریس كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد. له ئه‌نجومه‌نه‌كه كه له ٥ كۆمسیۆن پێكهاتووه ٣١ ژن به‌شدارن.
نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد - فه‌ڕه‌نسا (TJK-F) و زۆر ژنی دیكه به‌شدار بوون له كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی چیچه‌ك بۆتان كه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له ناوچه‌ی ئێڤری به‌ڕێوه‌چوو. دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (TJK-E) خوێندرانه‌وه.
كۆنگره‌كه كرایه دیاری بۆ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوانی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی مانگرتنی دژ به گۆشه‌گیری. له كۆتایی كۆنگره‌دا هه‌ڵبژاردن كرا و ئه‌نجومه‌نی ژنانی چیچه‌ك بۆتان له ٣١ ژن هه‌ڵبژێردرا. دواتر كۆمسیۆنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، خۆڕێكخستن و باوه‌ڕی دیاریكران. ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ر له دوای كۆنگره ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
s.m