له‌ شاری سنه‌ دوو خوشك به‌ ده‌ستی باوك و برایان‌ كوژران

دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌كی نایسه‌ر له‌ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوو خوشك له‌ لایه‌ن باوك و برایه‌كیان كوژران.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، دوێنێ دوو خوشك به‌ ناوه‌كانی شایسته (٢٣ ساڵان)‌ و ئه‌سرا (٢٢ ساڵان) به‌ ده‌ستی باوك و برایه‌كیان به‌ چه‌قۆ كوژراون.

به‌ گوێره‌ی ئاماری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ له‌ مانگی نیسان (ئاپریل)دا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٧ ژن خۆیان كوشتووه‌ و ٢ ژنیش له‌ لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه‌ كوژراون.

s.m