له‌ مانگی ئادار ٢٧ ژن له‌ توركیا كوژراون

«پلاتفۆڕمی تاوانه‌كانی دژبه‌ ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕایگه‌یاند، له‌ مانگی ئادار ٢٧ ژن له‌ توركیا كوژراون.

«پلاتفۆڕمی تاوانه‌كانی دژبه‌ ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕاپۆرتی مانگی ئاداری ٢٠١٩ی ده‌رباره‌ی تووندوتیژیی دژبه‌ ژنان له‌ توركیا بڵاوكرده‌وه‌. به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ پشتی به‌ سكاڵاكان و مێدیاكان به‌ستووه‌، له‌ ئاداردا ٢٧ ژن له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ كوژراون.

پلاتفۆڕمه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان و تووندوتیژیی زایه‌ندی له‌و ئاسته‌ زیاتر كه‌ له‌ مێدیاكان باس ده‌كرێت. به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ ٨، له‌ مێرسین ٢، له‌ ئه‌نتاڵیا ٢، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ١، له‌ ئه‌ده‌نه‌ ١، له‌ بوورسا ١، له‌ ئه‌رزرۆم ١، له‌ دیلۆك ١، له‌ هاتای ١، له‌ ئیزمیر ١، له‌ كرككاله‌ ١، له‌ كركلاره‌لی ١، له‌ كۆجالی ١، له‌ كۆنیا ١، له‌ تۆكات ١، له‌ ترابزۆن ١، له‌ ئووشاك ١ و له‌ گوموشهانه‌ ١ ژن كوژراون.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پلاتفۆڕمه‌كه‌ كوژه‌ری ٩ ژن هێشتا ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌. ٦ ژن له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون. ٤ ژن له‌ لایه‌ن كوڕی خۆیان، ژنێك له‌ لایه‌ن ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه‌ و ژنێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن ئامۆزاكه‌ی كوژراوه‌. هه‌روه‌ها ١٠ ژن به‌ چه‌ك كوژراون، ٣ ژن خنكێنراون، ٢ ژن به‌ لێدان كوژراون.

ناوی ئه‌و ژنانه‌ی كوژراون بریتین له‌: سه‌میره‌ ئارسلان، ئایشه‌ ده‌میر، سینه‌م گه‌دیك، سوزان ه.، ئه‌ڵماس ئاكسوو، فكار تالوو، هاجه‌ر جه‌نگیز، فاتمه‌ شه‌نگول، ئایووش چه‌تین، ئایشه‌ دایئۆغلوو، ئۆزله‌م س.، مینه‌ تۆپچوو، سه‌حه‌ر پۆڵات، فاتمه‌ ئه‌ردۆغان، موسلیمه‌ ب.، نیهال ئشلدار، یه‌لیز ی.، سه‌عاده‌ت ك.، كه‌زیبان ئه‌رجان، ئایشه‌ سۆلماز، زه‌ینه‌ب ئه‌سین، ئاره‌زوو ئۆزكان، له‌یلی ئه‌.، زه‌ینه‌ب ئۆزتورك، ئاینی د.، ئه‌بروو ئه‌رده‌م و ژنێكی ٤٧ ساڵان كه‌ ناوی نه‌زانراوه‌.

s.m