له مانگی نیساندا ٢٠ ژن له توركیا كوژراون و ده‌ستدرێژیش كراوه‌ته سه‌ر ٢٠ منداڵ
به‌هۆی زیهنیه‌تی ئاكه‌په كوشتنی ژنان له توركیا به‌رده‌وامه. له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا لانی كه‌م ٢٠ ژن كوژراون. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ٢٠ منداڵ.
به‌هۆی زیهنیه‌تی ئاكه‌په كوشتنی ژنان له توركیا به‌رده‌وامه. له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا لانی كه‌م ٢٠ ژن كوژراون. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ٢٠ منداڵ.
له توركیا ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵان و كوشتنی ژنان به‌رده‌وامه. زیهنیه‌تی ئاكه‌په، سیاسه‌تی سزانه‌دانی كوژه‌ران و باڵاده‌ستی زمانی نێرسالار به‌سه‌ر مێدیادا، كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ڕوودانی ئه‌و تاوانانه.
به گوێره‌ی ئاماری ژن نیووز، له مانگی نیساندا لانی كه‌م ٢٠ ژن كوژراون و ده‌ستدرێژیش كراوه‌ته سه‌ر ٢٠ منداڵ. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژیی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ١٥ ژن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه ٣ منداڵ كوژراون. له دادگه‌كانیش به بیانووی جۆراوجۆر سزای ٥ تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له مانگی ئادار ٢٧ ژن كوژران
پلاتفۆڕمی «كوشتنی ژنان ڕاده‌گرین» ڕایگه‌یاند، له مانگی ئادار لانی كه‌م ٢٧ ژن و له مانگی كانوونی دووه‌میش ٤٣ ژن كوژراون. ساڵی ٢٠١٨ش ٣٩١ ژن كوژراون. هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٧ له توركیا ٣٤٦ ژن و ساڵی ٢٠١٦ش ٢٨٤ ژن به ده‌ستی پیاوان كوژراون.
s.m