له چه‌مچه‌ماڵ ژنێك خۆی كوشت
له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگه‌ی سلێمانی، ژنێك به فیشه‌ك خۆی كوشت.
له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگه‌ی سلێمانی، ژنێك به فیشه‌ك خۆی كوشت.
ئێواره‌ی دوێنێ له شارۆچکەی چەمچەماڵی باشووری كوردستان ژنێك به‌ناوی «ل.ف.ع» له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٧ خۆی كوشت. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و ژنه هاوسه‌رگیری كردووه و دایكی دوو منداڵه.
هێمن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تووندوتیژیی دژبه ژنان له چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، ژنه‌كه دانیشتووی شاری سلێمانییه و به سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باوكی و له ماڵی باوكی به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
گوتیشی، كه‌سوكاری ژنەکە گوتوویانه کچەکەیان نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه.
s.m