له یۆته‌بۆری كۆمینی ژنانی سه‌ما دامه‌زرا
له شاری یۆتهبۆریی سوێد ده‌ستپێشخه‌ریی ژنان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی به‌ست و كۆمینی ژنانی سه‌مای دامه‌زراند. هه‌روه‌ها بۆ یادی فاتۆش ساگلامگۆز (سه‌ما) كتێبخانه‌ی شه‌هید سه‌ما كرایه‌وه.
له شاری یۆتهبۆریی سوێد ده‌ستپێشخه‌ریی ژنان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی به‌ست و كۆمینی ژنانی سه‌مای دامه‌زراند. هه‌روه‌ها بۆ یادی فاتۆش ساگلامگۆز (سه‌ما) كتێبخانه‌ی شه‌هید سه‌ما كرایه‌وه.
ده‌ستپێشخه‌ریی ژنانی یۆته‌بۆری ٢٣-٢٤ی شوبات چالاكییه‌كی ٢ ڕۆژه‌ی ساز كرد. له ڕۆژی یه‌كه‌می چالاكییه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنانی كورد و كێشه‌ی كۆچبه‌ری سیمینارێك ساز كرا.
دواتر ژنان بڕیاریاندا ده‌ستپێشخه‌ری ژنان بگۆڕن به كۆمینی ژنان و كۆنگره‌ی ده‌ستپێكیان به‌ست. له كۆمینهكهدا ٣٠ ژن به‌شدارن و له ٥ كۆمسیۆنی جیاواز له بواره‌كانی ڕێكخستن، كۆمه‌ڵگه، گه‌نجان، په‌روه‌رده و پشتیوانی پێكهاتووه.
له میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا سڵاو له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرا و په‌یامی پشتیوانی بۆ زیندانییانی مانگرتوو و مانگرتوانی ستراسبۆرگ ڕاگه‌یه‌نرا. هه‌روه‌ها بانگی تێكۆشان و خاوه‌نداره‌تی كردن له چالاكییه‌كانی مانگرتن كرا.
كتێبخانه كرایه‌وه
له ڕۆژی دووه‌می چالاكییه‌كه‌دا بۆ یادی شه‌هید فاتۆش ساگلامگۆز (سه‌ما) كتێبخانه‌ی شه‌هید سه‌ما كرایه‌وه. به‌شێك له ئاماده‌بوان باسی به‌سه‌رهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ شه‌هید سه‌ما كرد. دواتر گرووپی شانۆ ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی خانه‌واده‌كانی كورد كه له كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته سوێد شانۆگه‌رییه‌كیان پێشكه‌ش كرد. پاشان به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گوتنه‌وه‌ی درووشم چالاكییه‌كان كۆتاییان هات.
فاتۆش ساگلامگۆز (سه‌ما)
فاتۆش ساگلامگۆز (سه‌ما) ڕێكه‌وتی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٣ بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مه‌یدانی گوستاڤ ئادۆلف-ی شاری یۆته‌بۆری ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و شه‌هیدبوو.
s.m