لە٤شاری فەرانسا گۆشەگیری ئیدانەکرا

کوردستانیانی دانیشتووی شارەکانی ڤێلێەرس لەبەل، مانتەس لاژولێ، بورداووخ و مارسەی لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ڕژانەسەرشەقامەکان وگۆشەگیری سەر ئۆجالانیان ئیدانەکرد.

کوردستانیان و ئەندامانی مەجلیسی گەلی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شارەکانی ڤێلێەرس لەبەل، مانتەس لاژولێ، بوردئاووخ و مارسەی بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و پشتیوانی لە چالاکانی مانگرتوولەخواردن چالاکییان ئەنجامدا.

 کوردستانیان دوێنێ شەو لە ناوەندی شاری ڤێلێەرس لەبەل کۆبوونەوە و بەبەرزکردنەوەی پانکاردی " ئازادی بۆئۆجالان" دەستیان بەڕێپێوان کرد.

لەڕێپێوانەکەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئیدانەکرا و سڵاویان بۆ چالاکانی مانگرتوو لەخواردن نارد. لەچالاکییەکەدا دەربارەی گۆشەگیری و دۆخی مانگرتووان نووسراوە بڵاوکرایەوە.

لەچالاکییەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد-ی ڤێلێەرس قسەی کرد و وتی، " دەبێت ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری بەردەوام لەچالاکی بکەین."

مانتلە لە ژولێ

لەشاری مانتلە لەژولێ-ی فەرانسا کوردستانیان بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیوانیکردن لەچالاکانی مانگرتوو چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەچالاکییەکەدا کوردستانیان بەدروشمی "لەیلاگیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە"، " ئێمە هەموو لەیلاگیوڤەنین" ، " ئازادی بۆ ئۆجالان"، دەستیان بەڕێپێوانکرد.

 برودئاووخ

لەشاری برودئاووخ بۆهەمان مەبەست کوردستانیان دەستیان بەڕێپێوانکرد. چالاکییەکە بەدەسپیشخەری مەجلیسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو.

لەچالاکییەکەدا کوردستانیان بەدروشمی "لەیلاگیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە"، " ئێمە هەموو لەیلاگیوڤەنین" ، " ئازادی بۆ ئۆجالان"، دەستیان بەڕێپێوانکرد.

مارسەی

بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیوانی لە لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەکە و پەرلمانتاری هەدەپە لەشاری مارسەی فەرانسا چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکوانان بەبەرزکردنەوەی دروشمی' ئازادی بۆئۆجالان' ، ' لەیلا گیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە'، گۆشەگیری سەرئۆجالان-یان ئیدانەکرد.

ک٠ش