سه‌مینارێك ده‌رباره‌ی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە كه‌ركووك ساز كرا

لە شاری کەرکووکی باشووری كوردستان سه‌مینارێك لە لایەن رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) دەربارەی تووندوتیژی دژ بە ژنان ساز كرا.

سه‌میناره‌كه‌ بۆ سۆما فەرهاد ئەندامی ئەنجومەنى رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) ساز كرا و تیایدا چه‌ندین كه‌س لە ژن و پیاوان ئامادە بوون و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی شێوازەکانى تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژی دژ به‌ ژنان کرا.

سۆما فەرهاد ئەندامی ئەنجومەنى ڕه‌ژاك بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت: « به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای ژنانی کەرکووک لە زۆر خراپە، ئه‌م سه‌میناره‌مان ساز كرد. باسمان له‌ جۆرەکانی تووندوتیژی، هۆکار و چارەسەییه‌كان كرد.»

s.m