بە گوێرهی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان و خێزان له ههرێمی كوردستان، تهنیا له مانگی كانوونی دووهم و شوباتی ئهمساڵ ههزار و ٥٣٢ حاڵهتی تووندوتیژی دژ به ژنان تۆمار كراوه. به گوێرهی ئامارهكه ڕێژەی حاڵەتەکانی سووتان و سکاڵا بە بەراورد بە دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ زیادی کردووە.
ئاماری دوو مانگی ڕابردووی تووندوتیژییەکانی دژ به ژنان لە هەرێمی کوردستان بهم شێوەیەیه:
- ٥ حاڵەتی کوشتنی ژنان
- ٧ حاڵەتی خۆکوشتن
- ٣٦ حاڵەتی سووتان
- ١٢ حاڵەتی خۆسووتاندن
- ٢٦ حاڵەتی تووندوتیژیی سێكسی
- هەزار و ٤٤٦ سکاڵا تۆمار كراون
به گوێرهی ئامارەکە، هەولێر و ڕاپەڕین بۆ حاڵەتەکانی کوشتن لە پلەی یەکەمدان. لە حاڵەتی خۆکوشتن، سووتان، خۆسووتاندن و تووندوتیژیی سێکسی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە. لە تۆمارکردنی سکاڵاش هەولێر لە پلەی یەکەمدایە.
s.m