نامه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن بۆ ژنانی تێكۆشه‌ر
له‌یلا گیوڤه‌ن كه له زینداندا له مانگرتنی بێسنووردایه، نامه‌یه‌كی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) نارد و گوتی: «ئه‌م گۆرانییه‌ی ده‌یڵێین، گۆرانی ژنانه».
له‌یلا گیوڤه‌ن كه له زینداندا له مانگرتنی بێسنووردایه، نامه‌یه‌كی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) نارد و گوتی: «ئه‌م گۆرانییه‌ی ده‌یڵێین، گۆرانی ژنانه».
له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) كه ماوه‌ی ٧٦ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه، له ڕۆژی ٧١هه‌می مانگرتنه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) ناردووه و ئه‌مڕۆ نامه‌كه له لایه‌ن ته‌ژه‌ئا بڵاوكرایه‌وه.
له نامه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ندا هاتووه: «ژنانی كورد قه‌رزباری ئۆجالانن، سه‌ره‌تا ئه‌ركی ژنانه كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بشكێنن.» له‌یلا گیوڤه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌نده تێكۆشان بكرێت ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رده‌كه‌ون.
ده‌قی نامه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن:
من له ڕۆژی ٧١هه‌می به‌رخۆداندا، به‌و باوه‌ڕی و جۆشه‌ی كه دڵی مرۆڤ بۆ سه‌ركه‌وتن گه‌وره ده‌كات، سڵاوتان لێ ده‌كه‌م. هاوڕێیانی ژنم كه دڵتان به باوه‌ڕیی شۆڕش لێ ده‌دات.
گوته‌یه‌كی پێشینانی ئێزدی هه‌یه كه ده‌ڵێت، «له‌سه‌ر خاكی ئێمه سه‌ره‌تا ژن له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، دواتر ڕۆژ هه‌ڵدێت، چونكه ئه‌وانه‌ی ڕۆژ هه‌ڵدێنن ژنانن». چه‌نده خۆشیان گوتووه، وانییه؟ چه‌نده گوزارشت له ژنانی به‌رخۆدێری ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات كه له دژی تاریكی ده‌وه‌ستنه‌وه و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. به‌ڵێ، ژنان له‌خه‌و هه‌ستان. به شه‌رمی دره‌نگكه‌وتن كه‌وتنه‌ڕێ. هه‌ڵبه‌ت ئاگایان له سه‌ختییه‌كانی ڕێ هه‌بووه. ئه‌و ده‌نگه‌ی كه له زیندانی ئامه‌د به‌رز بوویه‌وه، خۆی گه‌یانده پشتی دیواره‌كان و هه‌موو زیندانه‌كان. ده‌نگه‌كه بووه هاوشێوه‌ی ئاوازێك و گۆرانی به‌رخۆدان پێكه‌وه گوترا. چی ده‌گوت یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه به به‌رخۆدان جوان بووه، به ده‌نگی زوڵاڵی خۆی «هه‌موو دڵێك گۆرانی خۆی ده‌ڵێت». وه‌ك هه‌میشه، وه‌ك هه‌ر پڕۆسه و شۆڕشێك، ئه‌م گۆرانییه‌ش هی ئێمه‌ی ژنانه. هاته تێگه‌یه‌شتن كه داواكاریی سه‌ره‌كیی هه‌موان یه‌كه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه یه‌كتر ببینین و پێكه‌وه قسه بكه‌ین، له‌م تێكۆشانه‌ماندا زمانمان بووه‌ته یه‌ك! باشه، ئه‌و شتانه‌ی كه بڕیاره بكرێن دیارن. به‌و ماته‌وزه‌یه‌ی كه لێمانه‌وه ده‌ڕژێت، گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت. له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه و به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نین.
پێشه‌نگایه‌تی له شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان كه هه‌موو ژنانی كورد زۆر قه‌رزباری ئه‌ون، له ڕووی مێژوویی، ئه‌خلاقی و ویژدانیشه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه. به‌رخۆدان له دژی هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه كه به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی پیاوسالارییه، هه‌م تاكه‌چاره‌سه‌ری و هه‌میش مافی ئێمه‌یه.
له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا و له ڕێی به‌رخۆداندا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ره‌ده‌رزییه‌كیش شكمان له باوه‌ڕیی خۆمان نه‌كرد و دوودڵ نه‌بووین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له دژی ئه‌قڵ، ویژدان، مه‌عنه‌ویه‌ت و حقووقه، به‌درێژایی ٢١ ساڵ هه‌رگیز سیسته‌می ئیمڕاڵیمان په‌سه‌ند نه‌كرد و وه‌ك به‌ربه‌ستێكمان بینی له به‌رده‌م ئاشتی. هه‌میشه گوتمان كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یان دامه‌زراند، شێوه‌یان پێدا، پێشبینیی ئه‌مه‌یان كرد و جێبه‌جێیان كرد، له مێژوودا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن! ئێمه ده‌زانین كه هیچ كه‌س باوه‌ڕ ناكات كه ئه‌مه شێوه‌پێدانێكی مرۆیی بێت، به‌ڵكوو ده‌بێته ڕووڕه‌شیی مرۆڤایه‌تی و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا جێی خۆی ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی دروستكردووه، ماف به خۆی بدات كه حوكم به‌سه‌ر سرووشتیی ژن، بێهێزه‌كان، بێچاره‌كان و زیندانییان بكات، ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ك ژنان كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ین، له دژی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته، كار به «مافی تێكۆشانی تا سه‌ره‌نجام» ده‌كه‌ین و ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌وان بێكاریگه‌ر ده‌كه‌ین.
ئێمه ده‌زانین؛ چه‌نده تێكۆشین ئه‌وه‌نده ئازادی. ئێمه نه ته‌سلیمیه‌تی لیبه‌ڕالیزم و نه سه‌پاندنه‌كانی فاشیزم قبووڵ ناكه‌ین. ئێمه هاوڕێی ئه‌وانه‌ین كه ڕێ و هێڵی خۆیان ئافراندووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی سێیه‌میان داناوه. ئێمه ڕێی «ده‌بێ له‌سه‌ری بڕۆن»مان هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵكوو ڕێی كه ئێمه له‌سه‌ری ده‌ڕۆین-مان هه‌ڵبژاردووه و به هه‌نگاوی خۆباوه‌ڕی له‌م ڕێگه‌یه‌دا ده‌مه‌شین.
به‌م واتایه، به جۆشی پێشه‌نگایه‌تی له‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به درووشمی «ئێمه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان ڕزگار ده‌كه‌ین» كه ده‌ستمان پێكردووه، به‌و باوه‌ڕه‌ی كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تێكۆشانێكی ماوه‌درێژ كه به هێزی گه‌ل زیاتر گه‌ش ببێت، سه‌رده‌كه‌وین.
به‌م باوه‌ڕییه‌وه، به بیركردن و خۆشه‌ویستییه‌كی بێ‌سنوور له باوه‌شتان ده‌گرم، هه‌زاران جار دڵی شۆڕشگێڕیتان ماچ ده‌كه‌م.
s.m