هه‌ده‌په: پێویسته نادیه گوربوز ئازاد بكرێت
ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په داوای كرد به‌زووترین كات نادیه گوربوز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په داوای كرد به‌زووترین كات نادیه گوربوز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی نادیه گوربوز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په له لایه‌ن حكوومه‌تی ئاكه‌په.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند: «هاوپه‌یمانه‌تیی شه‌ڕخوازانه‌ی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ڕۆژ به ڕۆژ تووندوتیژیی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان زیاتر ده‌كات. دوایین جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په نادیه گوربوز كاتێك چووه ده‌رباره‌ی سكاڵایه‌ك ئیفاده بدات، له لایه‌ن دادگه‌وه ده‌ستگیر كراوه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه به ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆمانه‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ده‌بین و له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیی شه‌ڕخوازانه‌ی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كه‌موكوڕی له هه‌ڵوێسته‌كانمان ناكه‌ین. تێكۆشانی مافدار و ڕه‌وای ئازادیی ژن گه‌ش ده‌كه‌ین. پێویسته هاوڕێمان نادیه گوربوز ئازاد بكرێت.»
s.m