"٢٢ی حوزەیران بۆ ١٥هەمین فێستیڤاڵی زیلان لە لیڤەرکوزن کۆ دەبینەوە"

١٥هەمین فێستیڤاڵی 'ژنان'ی زیلان بڕیارە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ١ی گەلاوێژ لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، نووسینگەى ئاشتیى ژنانی کورد (CENÎ) بانگەوازیی بەشداربوونیان لە هەموانکرد.

نووسینگەی ئاشتیی ژنی کورد (CENÎ) راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە ژنان کرد، بە رەنگ و بیروڕای خۆیانەوە بەشداری لە ١٥هەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان ببن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەرخودانی چالاکیی مانگرتن بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ لەلایەن هەزاران زیندانیی لە گرتووخانەکان، سیاسەتمەدار و چالاکوانان بەڕێوەچوو. هەروەها هەوڵەکانی هەزاران ژن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە تورکیا بە شێوەیەکی دیموکراتیک نیشانی دا، کە دەکرێت لە تورکیا رێگری لە سیاسەتەکانی شەڕ و لەناوبردن، کە لە چوارچێوەی "ئەوانەى لە خۆمان نین" بگیرێت. بە هەڵوێستەکەی لەیلا گیوڤەن و دایکانی ئاشتی لە تورکیا دەرگا بە رووی دیموکراسی دا کرایەوە. لەپێناو گەورەکردنی ئەو دەرگایەدا، دەبێت سەرەتا ژنان و هێزە دیموکراتەکان لە تورکیا هەموویان دەست بخەنە دەستی یەکتر.

سیاسەتی گەرمکردنی شەڕ لە رێگەی گوشارەکان لە تورکیادا پەیوەندیى بە رووداوە نێونەتەوەییەکانەوە هەیە. لەپێناو ئەوەی کۆتایی بە سیاسەتەکانی شەڕی گلوباڵ بهێنرێت، پێویستە ژن رۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆی بگێڕێت. ئەو گۆڕەپانە، سروشت، ئاشتی و ژیانی هەمەڕەنگ بۆ عەقڵیەتی سەردەستی پیاو بەجێنەهێڵێت.

بەرخودانی ژنانی کورد هێز و هیوا بە هەموو ژنان دەبەخشێت، کە لە سەرتاسەری دنیادا بەرخودانی خۆیان بەرفراوانکردووە. ١٥هەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان بە دروشمی 'بەرخودانی ژن رێگەی بۆ ئازادی خۆش دەکات' بەڕێوەدەچێت و ئێمەش دەمانەوێت لەو فێستیڤاڵەدا جارێکی دیکە سەرنج رابکێشینە سەر بەرخودان و هێزی ژن و سەرکەوتنی ژنان پیرۆز دەکەین. بانگەوازمان بۆ هەموو ژنان ئەوەیە بە رەنگ و بیروڕای خۆیان بەشداری لە ١٥هەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان بکەن، کە لە لیڤەرکوزن بەڕێوەدەچێت".

ر.م