٤ی نیسان لە ئۆسلۆ پیرۆز کرا

لە شاری ئۆسلۆ-ی پایتەختی نورویج ٤ی نیسان/١٥ی خاکەلێوە ڕۆژ بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا. کۆمیتەی ژنانی مەجلیس-ی گەل بە بۆنەی ٦٩هەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

مەراسیمی پیرۆزبایی لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (نەجەدەکە) لە ئۆسلۆ بەڕێوە چوو و ژمارێکی زۆر لە ژنان و منداڵان بەشداری ئەم مەراسیمە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان شیرین جزیری هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد قسەی کرد. جەزیری ئاماژەی بە دوایین بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی چەندین ساڵەیان بۆ گەلی کورد و بەتایبەت بۆ ژنان خستەڕوو.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەند وەڵات کوبانی و کۆمی هونەر-ی (نەجەدەکە)ی ئۆسلۆ چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد. مەراسیمەکە بە شایی هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ک.ش

ر.م