بێرسئۆڵد فڕانسەنیوس یەک لە پارێزەرانی دۆسییەی میر موزیک و وەشانخانەی میزۆپۆتامیا، کە دوو دامەزراوەی کوردین و لە ئەڵمانیا داخراون، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (یەنی ئۆزگور پولەتیکا) باس لە ئاستەنیکەکانی بەردەم پارێزەران دەکات لە خۆگەیاندنە دۆسییەی ئەو دوو دامەزراوەیە و دەڵێت: "حکومەتی ئەڵمانیا بەناوی ڕووبەڕووبوونەوەی تەرۆرەوە هەمان ئەو ڕێبارانەی ڕژێمی تورکیا لە دژی گەلی کورد بەکاردەهێنێتەوە و وەک ئامرازی دەستی ئەردۆغانی لێهاتووە".
"خۆگەیاندنە دۆسییەکەیان قەدەغەیە"
فڕانسەنیوس ئاشکرای دەکات: "هەر دوو دامەزراوەی کوردی میر موزیک و وەشانخانەی میزۆپۆتامیا، کە لە ۱۲ شوباتی ۲۰۱۹ لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە داخران دەڵێت: "لە بەرئەوەی ناهێڵن دۆسییەکە ببینین، بۆیە نازانین ئەو دوو دامەزراوە کوردییە بە چ هۆکارێک داخراون و دۆسسیەکەیان قەدەغەی بینینی خراوەتە سەر. هەر بەو هۆیەشەوە وەک پارێزەران ناتوانین لە دادگای دەستوری فدراڵی ئەڵمانیا لە دژی مژارەکە ناڕەزایەتی نیشان بدەین و سکاڵا تۆمار بکەین".
"قەدەغەکردنی کلتوری کوردی دژایەتیکردنی ئازادی ڕامانە"
پارێزەر بێرسئۆڵد فڕانسەنیوس، قەدەغەکردنی کلتوری کوردی بە دژایەتیکردنی ئازادی ڕامان و چاپەمەنی ئازاد بەناو دەکات و دەڵێت: "سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئاگارداربوون لە ناوەڕۆکی دۆسییەی میر مۆزیک و وەشانخانەی میزۆپۆتامیا و بۆ ئەو مەبەستەش بەسەر کردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام دیسان ئەنجامێکمان بەدەست نەخستووە و نازانیین ناوەڕۆکی دۆسییەکە چیی تێدایە، ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی ئەڵمانیایە".
"لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ناکۆکن"
فڕانسەنیوس لە سەر لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش وتویەتی: "وەزارەتەکە سەرەتا بانگەشەی کردبوو، کە ئەو دوو دامەزراوە کوردییە بە داهاتی خۆیان دەرفەتیان بۆ (ڕێکخستنی تەرۆر) لە ئەڵمانیا و ئەورووپا پەرە پێداوە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە لە فەرمانی قەدەغەکردنەکەیاندا هاتووە، گوایا بە هۆی هەڵە کاردنیانەوە داخراون و پارە لە پەکەکە وەردەگرن و باسێک لە پەردانی ئەو دوو دەستگایە بە تەرۆر لە ئارادا نییە. واتە ڕاست پێچەوانەی بانگەشەکە وەزارەتەکەیە. ئەوەش دەریدەخات لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ناکۆکن و یەک ناگرنەوە".
"ئەڵمانیا هەڤاڵبەندی ئەردۆغانە"
بێرسئۆڵد فڕانسەنیوس یەک لە پارێزەرانی دۆسییەی میر موزیک و وەشانخانەی میزۆپۆتامیا جەخت دەکاتەوە، گوشارەکانی سەر هەر دوو دامەزراوەکە دژایەتیکردنی ئازادی ڕادەربڕین و هونەرە لە ئەڵمانیا و نایاساییە و ئەردۆغانیش بە هەمان شێوە دامودەزگاکانی کورد قەدەغە دەکات. وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەکانی ئەڵمانیا وەک دەستی ڕاستی ئەردۆغان بن، دژی کورد کار دەکەن. دەبێت لە یاد نەکرێت حکومەتی ئەڵمانیا هەڤاڵبەند و هاوپەیمانی ئەردۆغانە و لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیدا گوشار دەخاتە سەر کورد و دژبەریان دەکات. پەیوەست بەوەش لە نێوان حکومەتەکانی ڕژێمی تورکیا و ئەڵمانیادا هاوکاریەکی لە مێژینە هەیە".
هـ.هـ