«په‌ده‌كه مێژوومان ده‌فرۆشێت، گه‌ریلا به‌هاكانمان وه‌بیردێنێته‌وه»
هاوڵاتییانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ڕژێمی توركیا له باشووری كوردستان و ده‌ڵێن، گه‌ریلا به‌هاكانمان وه‌بیردێنێته‌وه.
هاوڵاتییانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ڕژێمی توركیا له باشووری كوردستان و ده‌ڵێن، گه‌ریلا به‌هاكانمان وه‌بیردێنێته‌وه.
ئیقلیمه فائید محه‌مه‌دئه‌مین كه به‌هۆی زوڵمی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ناچار بووه له باكووری كوردستانه‌وه كۆچ بكات بۆ باشووری كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت كوردان به‌گژیه‌كتردا بكات و جیاوازی بخاته نێوانیان.
ئیقلیمه گوتی، «ده‌وڵه‌تی تورك هه‌میشه دوژمنی كورد بووه. ئێمه ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژی خۆشمان له باشووری كوردستان نه‌گوزه‌راندووه. هه‌میشه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه بوون. حكوومه‌تیش ده‌نگی لێوه نایه‌ت. یاری به كه‌ڕامه‌ت و به‌های ئێمه‌وه ده‌كه‌ن. بازرگانیی به هه‌موو شتێكه‌وه ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك و ئێران دوژمنی هه‌موو كوردن، بۆ ئه‌وان كوردان هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. له‌م گونده‌دا ته‌نیا ئێمه ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی هێرشی ده‌كاته سه‌ر، زیانمان پێده‌گه‌یه‌نێت. له گونده‌كه‌مان ده‌رمان ده‌كه‌ن، كه‌سیش ده‌نگ ناكات.»
«په‌ده‌كه مێژووی كورد ده‌فرۆشێت»
ئه‌و ژنه كورده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد حكوومه‌تی باشوور هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل مێژووی خۆی له‌بیر بكات. گوتیشی، «په‌ده‌كه مێژووی كورد ده‌فرۆشێت، به‌ڵام كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات. ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌كه‌ن، ده‌گیرێن، ده‌كوژرێن. مردن و برسیه‌تی بووه‌ته به‌شی گه‌لان، ژینیش بۆ ئه‌وانه.»
«ئه‌وان تێكی ده‌ده‌ن، گه‌ریلا دروستی ده‌كات»
ئیقلیمه فائید گوتی، «فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژینگه‌ی ئێمه ده‌كه‌نه ئامانج و بۆردومانمان ده‌كه‌ن. من به كۆكردنه‌وه‌ی پوونگ بژێوی ڕۆژانه‌م دابین ده‌كه‌م. ئه‌م خه‌ڵكه برنج ده‌چێنێت، كه‌سانێكیش دێن ئێمه به‌كاردێنن و بازرگانیمان پێوه ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ئێمه ده‌كه‌ن. ئێستا له‌پێناو ژیانمان ناتوانین بچین گژوگیاش كۆبكه‌ینه‌وه. كاتێك ده‌چین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پوونگ یان دروێنه‌ی برنج، فڕۆكه‌كان بۆردومانمان ده‌كه‌ن. ئێستا ئه‌م گه‌له چی بكات؟»
«هه‌موو شتێك پاره نییه. ئازادی، برایه‌تی و ئاشتی ئه‌و به‌هایانه‌ن كه به پاره ناكڕدرێن. ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیفلیج دروست بكه‌ن. ده‌ڵێن [له گه‌ریلا ده‌ده‌ین]، به‌ڵام له ئێمه ده‌ده‌ن. گه‌ریلا به‌هاكانمان وه‌بیردێنێته‌وه. ئه‌وان تێكی ده‌ده‌ن، گه‌ریلا دروستی ده‌كات. ئه‌وان هه‌ڵیده‌وه‌شێنن، گه‌ریلا بونیادی ده‌نێت.»
«ئۆجالان چاوی كوردانی كرده‌وه»
ئیقلیمه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «من قه‌ت سه‌رۆك ئاپۆم نه‌دیتبوو، كاتێك كتێبه‌كانی هاتن وێنه‌ی ئه‌وم له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كان بینی. بانگی گه‌نجێكی خوێنده‌وارم كرد، ئه‌و بۆی خوێندمه‌وه و منیش گوێم لێ گرت. سه‌رۆك ئاپۆ چاوی گه‌لی كوردی كرده‌وه. ئه‌و ده‌رباره‌ی ژن ده‌ڵێت، پێویسته ژنیش ژن بناسێت. ژنانی باشووری كوردستان ئازاد نین. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پاره‌ن و زه‌نگینن، خۆیان به ئازاد ده‌زانن.»
«كوردستان هێشتا ئازاد نه‌بووه. منداڵه‌كانمان به‌ئازادی یاری ناكه‌ن، فڕۆكه‌كان بۆردومانیان ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت گه‌ل به‌گژ گه‌ریلادا بكه‌ن كه ئه‌وانیش ڕۆڵه‌ی ئێمه‌ن - كوڕ و كچی ئێمه‌ن. ده‌یانه‌وێت دژی یه‌كتر بوه‌ستینه‌وه. نابێ كه‌س به‌و یارییانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێت. پێویسته هه‌موو كه‌س خاوه‌نداره‌تی له یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بكات.»
s.m