له په‌یامه‌كاندا ئاماژه به كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ری نی‌نا ئه‌حمه‌دی كراوه كه ساڵانێكی درێژ له خه‌باتی جیاجیادا له‌نێو تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا ژیاوه و ڕه‌نجی داوه.
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E - كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، كۆچی دوایی نی‌نا ئه‌حمه‌دی خه‌مێكی گه‌وره‌یه. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی و هه‌موو كوردستانیان ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپادا هاتووه: «ژنهكورد نی‌نا ئه‌حمه‌دی به‌تایبه‌تی له بواری ڕاگه‌یاندنی ئازاد له زۆر هه‌رێم خه‌باتی كردووه و به فیداكاری و په‌یوه‌ستبوونی به تێكۆشان، ئه‌م هاوڕێیه‌مان له نه‌مسا زۆر خۆشدهویسترا. هاوڕێ نی‌نا ئه‌حمه‌دی هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی خۆی گوزارشتی له په‌یوه‌ستبوونی به تێكۆشان و ڕێبه‌رایه‌تی كرد. به‌ڕێزدارییه‌وه به‌ژنی خۆمان بۆ یادی نی‌نا ئه‌حمه‌دی داده‌نه‌وێنین.»
كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد: چه‌ندین ساڵ بۆ ئازادیی كورد تێكۆشا
كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیی نه‌مسا له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ كۆچی دوایی نی‌نا ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «ئه‌مڕۆ ڕه‌نجده‌ری ٣٠ ساڵه هه‌ڤاڵ نی‌نا كۆچی دوایی كرد. له نه‌مسا ڕه‌نجده‌ری ئازادیی ژن و تێكۆشانی ئازادیی كورد بوو و چه‌ندین ساڵ له‌پێناو ئازادیی كورد تێكۆشا.»
له په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌دا هاتووه: «هه‌میشه بۆ ئازادیی ژن له هه‌موو بواره‌كان تێكۆشا. هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی باوه‌ڕبوونی خۆی به تێكۆشان له ده‌ست نه‌دا. ئێمه زۆر تۆمان خۆشده‌وێ و له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی تۆدا به‌ڕێزدارییه‌وه به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.»
s.m