ڕۆژنامەنووسانی باشوور: کردنەوەی بەشی سۆرانیی ANF بە گرنگ دهزانن
میدیاکارانی باشووری کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دهردهبڕن بە کردنەوەی بەشی سۆرانیی ئاژانسی ههواڵی فورات كهڕۆژی ٢٦ی ژانوویه دهستی به وهشان كرد.
میدیاکارانی باشووری کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دهردهبڕن بە کردنەوەی بەشی سۆرانیی ئاژانسی ههواڵی فورات كهڕۆژی ٢٦ی ژانوویه دهستی به وهشان كرد.
بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان، بە گرنگییەوە باس لە کردنەوەی بەشی سۆرانیی ئاژانسی ههواڵی فورات دەکەن. سەرنووسەری ئاژانسی ڕۆژ نیوزیش پێیوایە؛ بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان، لە چاوەڕوانیی کردنەوەی بەشی سۆرانی ANFدا بوون.
شنە فایەق، سەرنووسەی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، دەڵێت: «بێگومان فورات نیوز بووەتە سەرچاوە بۆ گەلێك لە ڕاگهیاندنەکانی باشووری کوردستان، جیاواز لەوە، بە چەندین زمان وەشانی خۆی دەکات، بووەتە سەرچاوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی جیهانیش.»
شنه فایهق، دەڵێت: «کردنەوەی بەشی سۆرانیی فورات نیوز، وهڵامی چاوەڕانیی بەشێکی زۆری ڕاگەیاندنکارانی باشووری کوردستان بوو، زۆر جار دەیانپرسی ئاخۆ دەبێت کەی بەشی سۆرانیی ANF بکرێتەوە. هەواڵی کردنەوەی بەشی سۆرانی، دڵخۆشییەکی زۆری لەناو ڕاگەیاندکاراندا دروستکردووە.»
لەدرێژەی قسەکانیدا، رۆژنامەوان شنه فایەق باسی لەوە کرد: «ئەستەمە ڕۆژێک تێپهڕی بێت و فورات نیوز وەک سەرچاوە وەرنەگیرابێت. لە ڕاگهیاندنەکانی ناوخۆ و جیهانیشدا، ئاژانسی ههواڵی فورات سەرچاوەیەکی گرنگە و بەکردنەوەی بەشی سۆرانی، گرنگیی زۆرتریشی دەبێت.»
هەر لەوبارەیەوە، سەڵاح خدر، ڕۆژنامەنووس وتی: «ئاژانسی فورات یەکێکە لە ئاژانسە هەرە گرنگەکانی کوردستان، بەتایبەتی بۆ گواستەوەی هەواڵە گەرمەکان. سەرچاوەیهکی گرنگیشە بۆ ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان. لە ڕابردووشدا فورات نیوز بەشی سۆرانی هەبوو و خاوەن پێگە و ڕۆڵێکی گرنگ بوو، مەخابن کە داخرا، بەڵام دووباره دهستپێكردنهوهی ئەو بەشە زۆر گرنگە. دەبێتەوە سەرچاوەیەکی پاک و باوەڕپێکراو بۆ گەلی باشووری کوردستان.»
گۆران عەبدوڵا، پهیامنێری تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن دەڵێت: «ئەو قۆناغهی ئێستا کوردستانی پێدا تێپەردەبێت، بارودۆخێکی سەختە. پێویستی بەوە هەیە لەڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە بە وهڵاتانی زلهێز و دادگهکان پیشان بدرێت. بۆ ئەمەش پێویستمان بە ڕاگەیاندن دەبێت، تا چەند ڕاگەیاندنەکان زۆرتربێت بە زاراوە جیاوازەکان، ئەوا ڕۆڵی گرنگتری دەبێت. کردنەوەی بەشی سۆرانیی ئاژانسی فوراتیش یەكێک دهبێت لەو شۆڕشانەی، کە لەڕابردوودا ڕاگەیاندنی کوردی کردوویەتی، ڕۆڵی دەبێت لە گواستنەوەی پرسە گرنگەکان بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی.»
ش. م