٣٤ ژنی ئینتەرناسیۆنالیست بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى لە لۆکسەمبورگەوە بەرەوە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیان بە رێپێوانى درێژمەودا کردووە. ئەو ژنە ئینتەرناسیۆنالیستانە نامەیەکیان بۆ لەیلا گیوڤەن نارد، کە ماوەى ٩٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتندایە. لە نامەکەدا هاتووە، گیوڤەن بۆ ئەوان پێشەنگی ئازادی و گۆڕانکارییە و لە کەسایەتیى گیوڤەن دا سڵاویان لە هەموو چالاکوانە مانگرتووەکان کرد.
لە نامەکەى ژنانى ئینتەرناسیۆنالیست دا هاتووە:
"هاوڕێمان لەیلا گیوڤەن!
ئێمە، ژنانى ئینتەرناسیۆنالیست لە وڵاتانى ئاراگۆن، ئەڵمانیا، نەرویج، کەتالۆنیا، پرتوگال، سویسرا، باسک، ئیتالیا، فینلەندا، چیلی، کوردستان، ساردینیا، گالیسیا، سوێد، مادرید، ئەمریکا و کابیلی جەزایر لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە و بۆ رێبەر ئۆجالان لە لوکسەمبورگەوە تاوەکو ستراسبۆرگ رێپێوان ئەنجام دەدەین. ئێمە دەمانەوێت دەنگ و ئیرادەی ئێوە بە هەموو دونیا بگەیەنین و گۆشەگیریى سەر ئۆجالان کۆتایى پێبهێنرێت. ئێمە ئەم تێکۆشانە تاوەکو ئازادیى رێبەر ئۆجالان درێژە پێدەدەین.
تۆ بۆ ئێمە ئومێد و جوانیى ژیانى، هێزی ئیرادە بڕوایت. داواکانى تۆ داواى ئێمەشن. تۆ پێشەنگی سەردەمێکى نوێ و پێشەنگی ئازادییت. بە چالاکیى مانگرتنەکەت بۆت سەلماندین، کە هەموو شتێک کردەییە و بڕوای ئەوەت پێداین، کە دەکرێت مێژووی ئازادی سەرلەنوێ بنووسرێتەوە.
تۆ بۆ هەموانت سەلماند، کە هەست و مێشک و تێگەیشتنی ژن چۆن دەتوانێت ببێتە پێشەنگی گۆڕانکاری. ئێمە چاوەڕێی ئەوە نین، کە هێزە هەژمونگەراکانی دونیا ئازادی و ئاشتیمان پێببەخشن. ئێمە وەک تۆ خۆمان فێری تێکۆشان دەکەین و تێدەکۆشین.
ئێمە لە کەسایەتیى تۆدا سڵاو لە هەموو چالاکوانە مانگرتووەکان دەکەین.
ئەگەر ئێمە لە هەموو شوێنێکدا نەبینە دەنگ و هاواری ئامانجەکەى ئێوە، ئەی کەی ببینە دەنگ؟ ئەگەری ئێستا نەبینە دەنگ و هاوار ئەی کەى ببین؟ ئەگەر لێرە و لە شوێنێکى تر نەبینە دەنگ و هاوارتان، ئەی لە کوێ ببین بە دەنگ و هاوار؟
بێدەنگی تاوانە! ئێمە نامانەوێت ببینە هاوبەشی تاوان!
بەرخودانە ژیانە!
یان ئازادی یان ئازادی!".
ر.م