ژنانی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد
شاندێكی ژنانی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد له شاری ئامه‌د.
شاندێكی ژنانی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد له شاری ئامه‌د.
شاندێكی ژنانی باشووری كوردستان كه له ١١ ژن پێكهاتبوو سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن-یان كرد كه ١٧٠ ڕۆژه دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه.
له‌گه‌ڵ شانده‌كه هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سالیحه ئایده‌نیز و فه‌له‌كناس ئووجا و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA) سه‌ردانی گیوڤه‌نیان كرد. ژنانی باشوور له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا تابلۆیه‌كیان پێشكه‌شی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد وێنه‌ی گیوڤه‌نی له‌سه‌ر بوو.
دوای سه‌ردانه‌كه، شانده‌كه له به‌رده‌م ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن لێدوانی دا. بانوو هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتی، مانگرتن له خواردن میراتێكه كه له زیندانه‌كانه‌وه هاتووه. له‌یلا گیوڤه‌ن له‌پێناو داواكارییه‌ك ده‌ستی به مانگرتن كردووه. پێویسته ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ مانیان گرتووه، هه‌نگاوێك بنرێت.
شاندی ژنانی باشووری كوردستان دواتر سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی مانگرتووی هه‌ده‌په‌یان كرد له ناوه‌ندی هه‌ده‌په.
s.m